لە رێگەی مێزێكی كۆمپیوتەرەوە دەتوانی كار و وەرزش لە یەك كاتدا بكەی

لەداهێنانێكی نوێدا لەشاری (نیویۆرك)ی ئەمریكا كورسی و مێزێك بەرهەمهێنراوە كەلەشێوەی مەكینەی دروماندایە و كاتێ تۆ دادەنیشیت بۆ كاری كۆمپیوتەر دەتوانیت لەرێی پایدەرێكی جێگیركراوەوە لەژێر مێزەكەدا، ئەو بڕە وزەیە بەرهەم بهێنیت كەپێویستە بۆ كارپێكردنی پاتری لابتۆپ و مۆبایلەكەت.
ئەو مێزە بە(BigRig ) ناسراوەو بەرهەمی كاركردنی دوو هاورێیە كەدەستكردی خۆیانە و نرخەكەی تەنیا (2.400)دۆلارە. گرنگی ئەو مێزە بۆ ئەو كەسانەیە كەزۆر لەسەر كۆمپیوتەر كاردەكەن و بەوەش ماوەیەكی زۆر دادەنیشن و لەگەڵ نانخواردنی زۆردا روبەرووی مەترسی توشبوون بەنەخۆشییە درێژخایەنەكان و قەڵەوی دەبنەوە و بواریان نابێت بۆ ئەوەی بەهیچ جۆرێك وەرزش بكەن، بەڵام ئەم داهێنانە وەرزشیشیت پێ دەكات و ترسی قەڵەوبونیشت نابێ و بەگۆڕینی ووزەی میكانیكی بۆ كارەبا، بڕی وزەی پێویست بۆ كارپێكردنی مۆبایل و لابتۆپەكەت پەیدا بكەیت.