رۆبۆنتێك ئیشی ماڵەوەت بۆ دەكات

(Care O Bot 3 ) یەكەمین رۆبۆتی ئەڵمانییە كەتایبەتە بەچاودێریكردنی نەخۆش لەماڵەوەو بەرێوەبردنی كاروباری رۆژانەی ناوماڵ.
ئەو رۆبۆتە كاری پاككردنەوەو گسكدان و بەتاڵكردنەوەی تەنەكەخۆڵەكانیش ئەنجام دەدات. بەرزی رۆبۆتەكە 140 سانتیمەترە و كێشەكەی 180 كیلۆگرامە و بەرهەمی پەیمانگەی فراونهۆڤەرە بۆ سیستمی ئەلیكترۆنی لەشتوتگارت لەباشوری ئەڵمانیا. 
رۆبۆتەكە بۆ یەكەمینجار لەبازاری دۆسمانی بەرلین تاقیكرایەوە و دەركەوت كەرۆبۆتێكە زۆر بەوردی كاردەكات و قەرەباڵغی و گرفت دروست ناكات و ئامانجەكەی بەئاسانی دەپێكێت. دەشتوانێ‌ پیسی سەر فەرش لێبكاتەوە.
 رۆبۆتەكە دەكرێ لەرێی مۆبایل یان كۆمپیوتەرەوە ئاراستە بكرێت، هەروەها شاشەیەكی تەچی هەیە كەدەتوانیت بەئاسانی فەرمانەكانی بۆ دیاری بكەیت. هەر لەو شاشەیەوە دەتوانیت وەك كۆمپیوتەر و سمارتفۆن بەكاریبهێنیت و پەیوەندی بكەیت بەئازیزانتەوە، دەشتكرێت یاری كۆمپیوتەری لەسەر دابنێیت.