یەكەم تابلێتی مۆزێلا بڵاوكرایەوە

كۆمپانیای مۆزێلا یەكەم نمونەی تابلێتی كۆمپانیاكەیانی بڵاوكردەوە كە بەسیستەمی فایەرفۆكس كاردەكات .
ئاسا دۆتزلەر بەڕێوەبەری كۆمپانیای فایەرفۆكسی ئەمریكی ئاشكرایكرد ناوی تابلێتەكە (InFocus New tab F1 )  و لەژێر زنجیرە ناوی هێمایی فلات فیشە ،ئاسا لەبارەی تایبەتمەندییەكانی ترەوە ئەوەی ئاشكراكرد قەبارەی شاشەكەی 10.1 ئینجە و بە لەمس كاردەكات بە پشتیوانی تەكنیكی IPS   و پلەی روونیەكەی 800 × 1280 پێكسڵە و پرۆسێسەرەكەشی لە جۆری چوارییە و خێرایی فرێكسۆنەكەشی 1 گێگاهێرتزە ، هەروەها توانای پاشەكەوتكردنی ناوخۆیشی 16 گێگابایتە و دەتوانرێت لە رێگەی میمۆری لە جۆری Micro SD بۆ زیادبكرێت و سیستەمی كاركردنی تابلێتەكەش فایەر فۆكسە ،هەروەها دیقەی كامێرایی پشتەوەی 5 مێگاپێكسڵە و كامێرایی پێشەوەش 2 مێگاپێكسڵە و توانای كاركردنی پاتریەكەشی 7 هەزار میلی ئەمپێر/كاتژمێرە ،دەتوانرێت لە رێگەی وای فایەوە  بە تۆڕەكانی ئینتەرنێتەوە ببەسرێتەوە و هەروەها فایلەكان لە رێگەی بلۆتۆسەوە بگوازێتەوە ،جێگەی ئاماژەیە كۆمپانیای فایەر فۆكس هیچ زانیاریەكی لەبارەی نرخ و كاتی بڵاوكردنەوەی ئاشكرانەكردووە .