له‌یادی‌ سلێمانیدا، فه‌رمانبه‌ران به‌جلی‌ کوردییه‌وه‌ ده‌وامیانکرد

   له‌چوارچێوه‌ی‌ یادی‌228 ساڵه‌ی‌ بنیاتنانی‌ شاری‌ سلێمانیدا، ئەمڕۆ لە بەشێک لە فەرمانگەکانى شارى سلێمانیدا، فه‌رمانبه‌ران  به‌ جلی‌ کوردیه‌وه‌ ده‌وامیانکرد، 
 ئەمەش لە کالتێکدایە کە راگه‌یاندنی پارێزگای‌ سێ شه‌ممه‌، بڵاویکرده‌وه‌ که‌ به‌پێی‌ فه‌رمانێکی‌ پارێزگار، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح، له‌چوارچێوه‌ی‌ یادی‌228 ساڵه‌ی‌ بنیاتنانی‌ شاری‌ سلێمانیدا، فه‌رمانبه‌رانی‌ سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌‌و فه‌رمانگه‌کانی‌ سلێمانی‌ ده‌توانن رۆژی‌ چوارشه‌مه‌14/11 به‌جل‌و به‌رگی‌ کوردییه‌وه‌ ده‌وام بکه‌ن.
 هه‌ر به‌پێی‌ فه‌رمانه‌که‌ “ده‌وام له‌و رۆژه‌دا ره‌سمییه‌.”