مادە کحولییەکان چۆن مرۆڤ دەكوژێت ؟

لێکۆڵینەوەیەکی تازەی ئەمریکی دەریخستووە، ساڵانە نزیکەی ٨٠ ھەزار ھاووڵاتی بەھۆی خواردنەوەی کحولەوە لە ئەمریکای باکوورو لاتین گیانلەدەستدەدەن.
لێکۆڵەران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، لە رێگەی پشکنینی پزیشکییەوە لە ١٦ دەوڵەتی ئەمریکای لاتین  دەرکەوتووە ھۆکاری سەرەکی مردن خواردنەوەی مادە کحولییەکانە، ھەروەھا ٨٤%ی قوربانیانیش لە پیاوانن.
گەورە لێکۆڵەرێکی بواری مادە ھۆشبەرەکان و کحولییەکان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو کەسانەی بەڕێژەیەکی زۆر مادە کحولییەکان دەخۆنەوە، “دەبێتە ھۆی مردنیان پێش ئەوەی کاتی مردنیان بێت”.
ھەروەھا لێکۆڵینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە کە، نەخۆشیەکانی جگەر ھۆکاری سەرەکی مردنە بەھۆی مادە کحولییەکانەوە، بەڵام چەند حاڵەتێکی تری وەک نەخۆشی دڵ و جەڵدەی دەماغ و پەرکەم و خۆکوشتن و لێخوڕینی ئۆتۆمبیل بەسەرخۆشی و توندوتیژی لەنێوان ئەندامانی خێزاندا، بەھەمان شێوە ھۆکارە سەرەکییەکەی مادە کحولییەکانە.
ھەر بەپێی لێکۆڵینەوەکە، خواردنەوەی دوو پەرداخ و نیو مادەی کحول رۆژانە دەبێتە ھۆی لەدەستدانی بیرکردنەوە لای پیاوان لەنیوەی تەمەنیاندا.