هاورده‌كردنی سه‌وزه‌و میوه‌ قەدەغە كرا

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵ له‌پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، له‌و وه‌رزانه‌ی كه‌ به‌رهه‌می سه‌وزه‌و میوه‌ له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ به‌هاورده‌كردنی سه‌وزه‌و میوه‌ بۆ هه‌رێم له‌لایه‌ن بازرگانانه‌وه‌ نادرێت.
(فه‌ره‌یدون عومه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵ له‌پارێزگای سلێمانی به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌و كاتانه‌دا هاورده‌كردنی سه‌وزه‌و میوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌رهه‌می خۆماڵی هه‌بێت‌و جوتیاران بتوانن پێداویستی ناوخۆیی له‌به‌رهه‌می سه‌وزه‌و میوه‌ دابین بكه‌ن.
(فه‌ره‌یدون عومه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵ له‌پارێزگای سلێمانی ڕوونیكرده‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌وزه‌و میوه‌، له‌كاتێكی كه‌مدا ماوه‌كه‌یان به‌سه‌ر ده‌چێت، بۆیه‌ له‌وڵاتانی دراوسێوه‌ هاورده‌ ده‌كرێت، له‌ڕێگه‌ی (كه‌ره‌متینه‌)شه‌وه‌ له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ پشكنینیان بۆ ده‌كرێت، به‌جۆرێك له‌بوونی مه‌رجی ته‌ندروستی دڵنیا ده‌بن، ئه‌وكات له‌ڕێگه‌ له‌سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ڕێگه‌ به‌هاورده‌كردنی