وشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له وته‌ی وڵاته‌كه‌ی له دانیشتنی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی دووه‌می كۆمه‌كی كردنی مرۆیی سوریا له وڵاتی كوێت هه‌وڵه‌كانی عێراقی خسته‌ڕوو له بواری پێشوازی كردن له په‌نابه‌رانی سوریا‌و كۆمه‌كی كردنیان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یانێكدا بڵاوی كرده‌وه ” عێراق له كۆنگره‌كه‌دا په‌یمانی دا 13 ملیۆن دۆلار دابه‌ش بكات به سه‌ر ئه‌و خێزانه سوریانه‌ی كه حاڵ‌و ماڵی خۆیان به‌جێهێشتوه‌و هه‌ڵهاتون‌و له ناو خاكی سوریان له ناوچه سنوریه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی ئه‌سه‌د.”
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه زێباری باسی ڕۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمیش كرد له میوانداریی كردنی زیاتر له 97% ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی سوریا كه ڕوویان كردۆته عێراق و ڕوونیشیكرده‌وه كه ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌ر سوریانه‌ی كه ناویان تۆمار كراوه له لای كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران 210 هه‌زار په‌نابه‌ره و نزیكه‌ی 40 هه‌زار تریش هه‌ن كه ناونووس نه‌كراون‌و له پارێزگاكانی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستاندان .
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه حكومه‌ت بایی 58 ملیۆن دۆلار كۆمه‌كی پێشكه‌ش كردووه به ئاواره‌كانی سوریا‌و له‌و بڕه‌دا 70 ملیۆن دۆلاری حكومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌شی كردووه و پێداویستی‌و شوێنیشیان بۆ دابین كراوه له گه‌ڵ دابین كردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی‌و ئاو‌و خۆراك.
وه‌زیری ده‌ره‌وه وتیشی : حكومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی نواندووه له سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌كی بۆ ناو سوریا له لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانه‌وه له ڕێگه‌ی ئاسمانیه‌وه‌و به به‌كارهێنانی ه‌یان فڕۆكه له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و قامیشلی .
زێباری وتیشی : مانگی سوری عێراقی چه‌ندین نۆرینگه‌ی ته‌ندروستی كردۆته‌وه له عه‌مان 5 بنكه‌ش له ناو بنكه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنانی .
عێراق به‌شداری كرد له كۆنگره‌ی دووه‌می كۆمه‌كی مرۆیی بارودۆخی سوریا كه له ده‌وڵه‌تی كۆیت ئه‌نجامدار له ڕۆژی چوارشه‌مه وه‌ك و وڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بانكی مون .
شاندی به‌شداربووی عێراق له كۆنگره‌كه پێكهاتبوو له وه‌كیلی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه دوقۆڵیه‌كان و وه‌كیلی وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌ران و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی عه‌ره‌بی و باڵوێزی عێراق له كوێت سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی .
68 وڵات‌و ڕێكخراو‌و ئاژانسی تایبه‌تمه‌ند به‌شدار بوون له كۆنگره‌كه به ئامانجی كۆمه‌كی كردن و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ كۆمه‌كی كردنی په‌نابه‌رو ئاواره سورییه‌كان .