له‌گه‌ڵ نزیکبونه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی یارییه‌که‌ی نێوان ڕۆژنامهنووسانو کارمه‌ندانی ئاسایشی سلێمانی، ڕۆژنامه‌نووسان پێکهاته‌ی خۆیان بۆ یارییه‌که ئاشکرا دهکهنو له‌هه‌مانکاتدا هه‌ڕه‌شه‌ش له‌کارمه‌ندانی ئاسایش ده‌که‌ن به‌تۆمارکردنی پێنج گۆڵ لێیان.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکیردن له‌رۆژنامه‌نووسان، ئاوات عه‌لی، ڕایگه‌یاند، ڕۆژنامه‌نوسان به‌باشی خۆیان ئاماده‌کردووه بۆ یارییه‌کی به‌هێز له‌گه‌ڵ کارمه‌ندانی ئاسایشداو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێکهاته‌یه‌کی تۆکمه‌یان پێکهێناوه‌و به‌نیازن پێنچ گۆڵ تۆمار بکه‌ن.
له‌چوارچێوه‌ی چالاکییه وه‌رزشییه‌کاندا که به‌بۆنه‌ی ساڵیادی 228 ساڵه‌ی شاری سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت، بڕیاره کاتژمێر 3:30 خوله‌کی پاشنیوه‌رۆی، پێنچشه‌ممه، له‌یاریگای نه‌ورۆزی شاری سلێمانی یارییه‌کی دۆستانه‌ی تۆپی پێ له‌نێوان ڕۆژنامه‌نوسانی شاری سلێمانی‌و کارمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی سلێمانی ئه‌نجامبدرێت.
له‌باره‌ی پێکهاته -تشکیله-ی رۆژنامهنووسانو ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی به‌شداری له‌یارییه‌که‌دا ده‌که‌ن، ئاوات عه‌لی وتی، ڕۆژنامه‌نووسان به‌پێکهاته‌ی 3،5،2 یاری ده‌که‌ن، رۆژنامه بهشداربوهکانیش بریتین له‌هه‌ریه‌ک له: کۆڵپارێز هۆشمه‌ند غه‌ریب له‌که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن، به‌رگریکاران جوانڕۆ محه‌مه‌د له‌سایتی هاوڵاتی، محه‌مه‌د له‌که‌ناڵی کوردساتو هێمن له‌سایتی کۆمه‌ڵنیوز.
ناوبراو رونیکرده‌وه که ناوهڕاستو هێڵی لاکانی یاریگا له‌لایه‌ن زریان محه‌مه‌د، له‌سایتی ئاوێنه‌نیوز، سیروان غه‌ریب له‌سایتی خه‌ندان، ئاوات عه‌لی له‌سه‌نته‌ری میترۆ، به‌همه‌ن غه‌ریب له‌که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن، هه‌روه‌ها له‌هێڵی پێشه‌وه‌شدا هه‌ریه‌ک لهڕهحمان غه‌ریب، رێکخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ‌و ئه‌حمه‌د میره، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین یاری ده‌که‌ن.
ئه‌ندامه‌که‌ی ده‌سته‌ی سه‌نته‌ری میترۆ ئه‌وه‌شی خسته‌روو که ڕاهێنه‌ری ڕۆژنامه‌نووسان شوان محه‌مه‌ده له‌رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌و ژیار محه‌مه‌د له‌گۆڤاری لڤین هاوکاریه‌تی، هاوکات به‌ڕێوه‌به‌ری تیپی رۆژنامه‌نووسانیش نه‌به‌ز گۆرانه.
پێکهاته‌ی ڕۆژنامه‌نوسان چه‌ند یاریزانێکی یه‌ده‌کی هه‌یه که له‌هه‌ریه‌ک له‌رۆژنامه‌نووسان عارف قوربانی، سه‌ردار قادر، جه‌لال محه‌مه‌دو به‌ختیار حهسهنو چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێکی دیکه پێکهاتوون.
ساڵانه له‌رێکه‌وتی 14ی تشرینی دووه‌مدا ڤیستیڤاڵی رۆژی سلێمانی که تایبه‌ته به‌یادی 228 ساڵه‌ی دروستبوونی شاری سلێمانی سازدهکرێتو به‌و بۆنه‌یه‌وه له‌چه‌ند شوێنێکی جیاوازی سلێمانی چالاکی جۆراو جۆری هونه‌ری، کلتوری‌و وه‌رزشی ئه‌نجامده‌درێت.