له كاتێكدا كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بووكه سفره‌كانی سه‌ر دیناری عێراقی هه‌ڵبگیرێن ، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت هیچ پرۆژه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق نیه بۆ لابردنی سفره‌كانی سه‌ردراو.
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌نی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند هیچ پرۆزه‌یه یاسا و بڕیارێك له په‌رله‌مانی عێراق نیه بۆ ئه‌وه‌ی سفره‌كانی سه‌ر دراو لا ببرێن، بانكی ناوه‌ندی خواستێكی له‌و جۆره‌ی هه‌بوو،به‌ڵام لیژنه‌كه‌مان له گه‌ڵ هیچ جۆره هه‌نگاوێكی له‌م جۆره نه‌بوو، چونكه ئه‌وه خزمه‌تی دۆخی بازار و كۆنترۆڵی دراوناكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی هۆكاری دواخستنی لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراوی عیراقی ده‌گێڕێته‌وه بۆ گرانی كۆنترۆڵكردنی دراو, نزیكه‌ی 35 ترلیۆن دینار له‌بازاڕد ئاڵوگۆڕده‌كرێت. وتیشی: حكومه‌ت و پرله‌مان متمانه‌یان به‌توانای بانكی ناوه‌ندی بۆ گۆڕینی دراوی عیراقی و لابردنی سفره‌كان نیه.
له نێو خه‌ڵك و هه‌ندێك له میدیاكان ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو كه له مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا سفره‌كانی سه‌ر دینار هه‌ڵده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: به درێژایی ئه‌مساڵ له لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مان ئه‌و پرسه‌مان تاوتوێ نه‌كردوه و هیچ نوسراوێكیشمان له بانكی ناوه‌ندی پێ نه‌گه‌یشتووه تایبه‌ت به‌و پرسه.
به بڕوای ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كورد لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو پێویستی به له ئه‌ستۆگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن هه‌یه و پێویستیشی به دیراسه‌ی جدی هه‌یه.
عه‌بدولحسێن یاسری ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق باوه‌ری وایه لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراوی عیراق، به‌های دراوه‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه.
له سه‌رده‌می پارێزگاری پێشووی بانكی ناوه‌ندیدا پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده‌كرد كرا بوو بۆ ئه‌وه‌ی دراو زمانه‌كانی كوردی‌و عه‌ره‌بی‌له‌سه‌ری بنووسرێت و هێمای هه‌ر نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌یه‌كی عیراقی له‌سه‌ر دابنرێت، به‌ڵام به‌هۆی ناڕازی بوونی حكومه‌تی عێراقی ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێنه‌كرا.
چاودێرانی ئابوری پێیان وایه لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراوی عیراقی تا ئێستا له‌بار نییه، چونكه چاكسازی ئابووری، به لابردنی سفره‌كانی دراو نیه، چونكه ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به‌هه‌ڵاوسانه‌وه هه‌یه نه‌ك لابردنی سفره‌كان.
ئیسماعیل شوكر شاره‌زای ئابوری و مامۆستای زانكۆی لوبنانی فه‌رنسی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند تاوه‌كو بودجه‌ی عێراق پشت به داهاتی نه‌وت ببه‌ستێت ناتواندرێت سفره‌كانی سه‌ر دراو هه‌ڵبگیرێت، وتیشی: بودجه‌ی عێراق ته‌نها پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت، نه‌وت به دۆلار ده‌فرۆشرێت و دواتر ئه‌و دۆلاره ده‌كرێته‌وه به دراوی عێراقی بۆیه ئه‌گه‌ر سفره‌كان لاببه‌ین كورتهێنان له بودجه زیاتر ده‌كات.بۆیه تا پشت به نه‌وت ببه‌سترێت ناتواندرێت سفره‌كان لاببرێن.
بۆ یه‌كه‌مجار دراوی عێراقی له ساڵی 1932 ده‌رچووه، چه‌ند جارێك دراوی عێراقی گۆرانكاری به‌سه‌ر هاتووه كه دواهه‌مین جار له ساڵی 2003 بوو كه له‌و كاته‌وه ئه‌و پاره ناسراوه به دراوه‌كه‌ی بریمه‌ر.