جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند: نه‌مانی پاره له‌بانكه حكومییه‌كاندا كاریگه‌ری سلبی هه‌یه له‌سه‌ر ره‌وشی بازرگانی و ناوبازاڕه‌كان و له‌داهاتوودا ده‌بێته هۆی نه‌مانی متمانه‌ی هاوڵاتیان به بانكه حكومییه‌كان تاپارهو سه‌رمایه‌كه‌ی له‌و بانكانه دابنێت.
له‌وباره‌یه‌وه یاسین ره‌حیم فه‌ره‌ج جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند: بێگومان نه‌مانی پاره له‌بانكه‌كاندا كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر بارودۆخی بازرگانی و بازاڕ‌و ئیش و كاره‌كانی هاوڵاتیان، بووته هۆی وه‌ستانی پێشینه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران و هه‌روه‌ها خه‌ڵكێك هه‌یه فه‌رمانبه‌رو موچهخۆرهو تائێستا موچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر بازاڕه‌كان.
یاسین ره‌حیم فه‌ره‌ج وتیشی: له‌داهاتوودا ئه‌مه ده‌بێته هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان بهبانكه حكومییه‌كان و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌وێرن پاره‌كانیان له‌بانكی حكومیدا دابنێن له‌ترسی نه‌مانی پاره لهوبانكانهدا.