بانكی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا باسی لەوەكردووە دۆخی ئابوری جیهان لە ساڵی 2014 دا بەرەو باشتربوون دەڕوات.
بانكی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكدا لە ژێرناونیشانی “دورنمای ئابوری جیهان لە ساڵی 2014” پێشبینی كردووە ئابوری وڵاتانی پێشكەوتوو زیاتر گەشە بەخۆیەوە ببینێت.
هەر بە گوێرەی ئەو راپۆرتە ئابوری چینیش لەمساڵدا بەرەوپێشچوونی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و كۆی ئەو گەشەسندنە ئابوریانەش وادەكات ئابوری جیهان لەو نشست و داتەپینەی ماوەیەكە پێوەی دەناڵێنێت رزگاری بێت.
رێژەی گەشەسەندنی ئابوری لە وڵاتانی روولەگەشە لە ساڵی 2013 دا 4.8% و پێشبینی دەكرێت لەمساڵدا ئەو رێژەی بۆ 5.3% بەرزببێتەوە.