یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان ئاشكرایده‌كات به‌هۆی ئه‌و كێشه داراییه‌ی له‌سلێمانی دروست بووه، 200 كۆمپانیا “ئیفلاسیان” كردوه‌و ئه‌مرۆش له‌رێگه‌ی داواكاری گشتیه‌وه سكاڵایه‌كی تۆماركرد.
ناجی شێخ عزه‌دین ئه‌ندامی لقی سلێمانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان بهKNN ڕاگه‌یاندوە، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه‌یان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرفتی نه‌مانی پاره له بانكه‌كان ئه‌نجامداوه و ئه‌مڕۆش له ڕێگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانیه‌وه سكاڵای یاسای تۆماركردوه بۆ دیاریكردنی لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م له كێشه‌ی نه‌مانی پاره له‌بانكه‌كانی سلێمانیدا.
له‌سكاڵاكه‌ی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌راندا كه ئاڕاسته‌ی داواكاری گشتی كراوه، داواكراوه كه به‌پێی یاسا كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن‌و قه‌ره‌بوی به‌ڵێنده‌ر‌و كۆمپانیاكان بكرێته‌وه له‌و زه‌ره‌رانه‌ی توشیان ده‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه دواكه‌وتنی پرۆژه‌كان له‌ئه‌تسۆی ته‌واوی ئیداره‌ی پرۆژه‌كانی حكومه‌تدایه نه‌ك كۆمپانیا‌و جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی رووده‌دات كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپی له‌سه‌ر داهاتووی كۆمپانیاكان‌و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی ده‌بێت.
یه‌كێتی به‌ڵینده‌ران ئاشكراشیكردوه تا ئێستا زیاتر له 200 كۆمپانیا ئیفلاسیان كردوه به‌هۆی كێشه‌ی دارایی له‌م دوو ساڵه‌ی رابردودا.