سه‌رمایه‌دار بیل گیتس به‌بڕی (٧٨.٥) ملیار دۆلار، له‌ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندانی جیهاندایه‌و توانی جارێكی دیكه یه‌كه‌می ریزبه‌ندیه‌كه له‌سه‌رمایه‌داری مه‌كسیكی كارلۆس سلیم كه‌ساڵی پار یه‌كه‌م بوو، وه‌رگرێته‌وه.
ساڵی ٢٠١٣ له‌هه‌موو جیهاندا زیاتر له ٣٠٠ كه‌س ده‌وڵه‌مه‌ند بوون‌و سامانی گشتیان گه‌یشتۆته (٣.٧) تریلیۆن دۆلار. ریزبه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان هه‌موو ساڵێك ئه‌نجامده‌درێت، یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌گوێره‌ی ساڵی ٢٠١٣، بڕی (١٥.٨) ملیاری دۆلاری له‌سامانی خۆی زیاتر كردووه، كه‌سه‌رمایه‌داری ئه‌مریكی بیل گیتسه‌و سامانه‌كه‌ی گه‌یشتۆته زیاتر له ٧٨ ملیار دۆلار.
ئه‌و ریزبه‌ندییه كه له‌لایه‌ن بلۆمبێرگ رێكده‌خرێ، ده‌وڵه‌مه‌ندی مه‌كسیكی كارلۆس سلیم خاوه‌ن گه‌وره كۆمپانیای په‌یوه‌ندیه‌كان به‌بڕی ٧٢ ملیار دۆلار له‌ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م گه‌ڕاوه‌ته‌وه ریزبه‌ندی دووه‌م. گیتس دامه‌زرێنه‌ری مایكرۆسكۆفت بڕی داهاتی ٢٥.٢% زیادكردووه‌و ركابه‌ره مه‌كسیكیه‌كه‌ی له‌دوای خۆی به‌جێهێشت. له‌دوای ملیاردێر كارلۆس سلیم، ملیاردێری ئیسپانی ئامانیكۆ ئۆرتیگا خاوه‌نی ماركه زارا، به‌بڕی ٦٦.٤ ملیار دۆلار به‌پله‌ی سێیه‌م دێت.
هه‌روه‌ها كریستی ره‌س واڵتۆن، وه‌كو ساڵی ٢٠١٣ په‌یوه‌ست به‌ژنانه‌وه له‌ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژن مایه‌وه. ولیام كه (١٢.٢) پشكی له‌كۆمپانیای واڵمارت هه‌یه، به‌سه‌رمایه‌ی ٣٩ ملیار دۆلار بووه ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژنی ئه‌مریكاو جیهان.
به‌گوێره‌ی ساڵی رابردوو، بیل گیتس داهاته‌كه‌ی به‌بڕی ١٥.٨ ملیار دۆلار زیادكردووه‌و له‌ڕیزی یه‌كه‌مدایه. هاوكات سه‌رمایه‌داری ئه‌مریكی شۆڵدن ئه‌ندیلسۆن كه‌خاوه‌نی چه‌ندین قومارخانه‌ی گه‌وره‌یه، داهاته‌كه‌ی به‌گوێره‌ی ساڵی پار (١٤.٤) ملیار دۆلار زیادكردووه‌و له‌ڕیزی دووه‌مین دێت. هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌داری چینی لیو چێ وۆ به‌بڕی (١٤.٢) ملیار دۆلار داهاته‌كه‌ی زیادكردووه‌و له‌ڕیزبه‌ندی سێیه‌م دێت.
له‌ناو ٣٠٠ ملیاردێری جیهان، له‌ساڵی ٢٠١٣دا ته‌نیا ٧٠ ملیاردێر زه‌ره‌ری كردووه. سه‌رمایه‌داری به‌ڕازیلی ئیكا باتیستا له‌هه‌موو ملیاردێره‌كانی تر زیاتر زه‌ره‌ری كردووه، باتیستا له‌ساڵی ٢٠١٢ له‌ڕیزبه‌ندی هه‌شته‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان دابوو، به‌ڵام له‌ساڵی ٢٠١٣ له‌هه‌موویان زیاتر زه‌ره‌ری كرد. باتیستا كه‌خاوه‌ن كۆمپانیای نه‌وته له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو بۆ ئه‌وه‌ی ئیفلاس نه‌كات ناچار بوو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌سه‌ر بكاته‌وه.