عێراق سێهه‌م هه‌نارده‌كاری‌ نه‌وتی‌ جیهانه‌

كۆمه‌ڵێك پسۆری‌ ئابوری‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ بواری‌ ده‌رهێنان‌و هاورده‌كردن‌و بازرگانی‌ نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق‌و ئاستی‌ جیهان، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن عێراق پێگه‌یه‌كی‌ گرنگی‌ هه‌یه‌ له‌بواری‌ نه‌وت له‌سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا‌و ده‌توانێت هاوسه‌نگی‌‌و جێگیربوونی‌ به‌های‌ نه‌وت ده‌ستنیشان بكات. 
به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتێكی‌ شیكاری‌ ئابوری‌ كه‌ناڵی‌ ئه‌لعێراقیه‌كه‌ له‌باره‌ی‌ نه‌وت‌و شه‌فافیه‌تی‌ به‌بازاركردن‌و گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانی‌ عێراق ئه‌نجامدراوه‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو كه‌ عێراق پێگه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت‌و گرنگی‌ بۆ خۆی‌ تۆماركردوه‌، ده‌توانێت ڕۆڵی‌ هه‌بێت له‌هاوسه‌نگی‌‌و جێگیری‌ بازاری‌ نه‌وتدا، (فه‌لاح ئه‌لعامری‌) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌بازاڕكردنی‌ نه‌وتی‌ عێراق ناسراو به‌ (سۆمۆ) ڕایگه‌یاندوه‌ پێگه‌ی‌ عێراق كه‌ ئێستا گرنگه‌ له‌جیهاندا هۆكاره‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ عێراق سێیه‌م هه‌نارده‌كاری‌ نه‌وته‌ له‌جیهانداخاوه‌نی‌ پێنجه‌م یه‌ده‌گی‌ نه‌وته‌ له‌جیهاندا‌و پلانیشی‌ هه‌یه‌ ئه‌و ئاستانه‌ تێبپه‌ڕێنێت. 
ڕێكخراوی‌ ئۆپێك، له‌ساڵی‌ 2013 دا مۆڵه‌تی‌ دابوو به‌عێراق ڕۆژانه‌ چوار بۆ پێنج ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ڕه‌وانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ بكات، به‌ڵام عێراق ئاستی‌ هه‌نارده‌ی‌ ڕۆژانه‌ی‌ گه‌یاندبووه‌ نزیكه‌ی‌ دوو ملیۆن‌و (500) هه‌زار به‌رمیل‌و به‌های‌ به‌رمیلێك نه‌وتیش به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ گه‌یشتبوه‌ (120)دۆلار‌و (90) سه‌نت، كۆی‌ گشتی‌ داهاتی‌ ساڵی‌ (2013) له‌فرۆشی‌ نه‌وت گه‌یشتبووه‌ حه‌وت ملیار‌و (470) ملیۆن‌و (800) هه‌زار دۆلار.