وه‌به‌رهێنه‌رێكی كورد له‌هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، به‌هۆی نه‌بوونی پاره له‌بانكه‌كان، وایكردووه زۆربه‌ی بانكه ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێم وه‌ك نوسینگه‌ی دراو سه‌یربكرێن.
(یاسین مه‌حمود) وهبهرهێنهرو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی گروپی كۆمپانیاكانی به‌ڕێز بهNNA ڕاگه‌یاندوە، بێجگه له‌هه‌ردوو بانكی (كوردستان‌و TVI) له‌هه‌رێمی كوردستان، بانكه ئههییهكانی دیكه سه‌رجه‌م داهاته‌كانیان ناگاته (50) ملیۆن دۆلار، وتیشی:”بانكه ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر له‌وڵاتێكی وه‌ك توركیا‌و ئیماراتدا بونایه، به‌دڵنیاییه‌وه داده‌خران، چونكه پاره‌یه‌كی ئه‌وتۆ لهبانكهكانیاندا نییه‌و ئه‌وانه بانك نین، به‌ڵكو من وه‌ك نوسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراو سه‌یریان ده‌كه‌م”.
له‌باره‌ی نه‌بوونی پاره له‌بانكه‌كانی هه‌رێم به‌تایبه‌ت بانكه‌كانی سلێمانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی گروپی كۆمپانیاكانی به‌ڕێز باسیله‌وه‌كرد، بانكه‌كان توانای ئه‌وه‌یان نییه له‌كاتی پێویستدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رو پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران بده‌ن، بۆیه پێویسته له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ند بانكێكی بازرگانی دروستبكرێن، هیچ كه‌سێك موچه‌ی لێوهرنهگرێتو تایبه‌ت بێ بهبهڵێندهرو بازرگانان، به‌ڵام ئه‌و بانكانه‌ی له‌هه‌رێمدان، كه هه‌ندێكیان ناویان بانكی بازرگانییه، فه‌رمانبه‌ران ده‌چن له‌وێ موچه وهردهگرنو گرفتی بۆ بهڵێندهرانو بازرگانان دروستكردووه.