بەڵێندەرانی سلێمانی بەهۆی نەمانی پارە لە بانكەكان لەرێگای داواكاری گشتیەوە سكاڵا یاسای لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماردەكەن.
ناجی شێخ عیزەدین، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان بە(نها24 )ی راگەیاندوە، بەهۆی كێشەی نەمانی پارە لەبانكەكانی سلێمانی ئەمڕۆ بەڵێندەران كۆبونەوە، تیایدا بڕیارماندا لەرێگای داواكاری گشتیەوە سكاڵا تۆمار بكەین.
وتیشی “داوا دەكەین هەر كارێك تەواو دەبێت، دەبێت بە چەك بەڵێندەر پارە وەرگبرێت سودی لێوەربگرێت بەڵام بە پارە وەرینەگرێت سودی نابێت.”
ئاماژەی بەوەشكرد، داواكارین داواكاری گشتی بەجدی بەدواداچون بۆ كێشەی بەڵێندەران بكات هۆكاری نەمانی پارە لەبانكەكانی حكومەتی هەرێم ئاشكرابكات.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە كێشەی نەمانی پارە لە بانكەكانی سلێمانی سەری هەڵداوە و بەشێكی زۆری موچەی كارمەندانیش دواكەوت، تائێَستاش وەزارەتی پێشمەگە و چەند وەزارەتێكی دیكە موچەی وەرنەگرتوە.