ژنه گۆرانیبێژ دڵنیا قه‌ره‌داخی ورده‌کاری دواین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی ئاشکرا ده‌کات، که گۆرانییه‌کی عه‌ره‌بیه به‌ناوی (یا خساره) و له‌گه‌ڵ ستافێکی گه‌نج کلیپی کردووه.
دڵنیا قه‌ره‌داخی ژنه گۆرانیبێژ وتی: “کلیپه‌که مۆدێرنه و باس له خۆشه‌ویستی نێوان کوڕ و کچێک ده‌کات”.
“یا خساره”، یه‌کێکه له گۆرانییه‌کانی ئه‌لبوومی (بۆ کوڕێک)ی دڵنیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که گۆرانیه‌که‌ی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێکی عه‌ره‌ب له دوبه‌ی پێشکه‌شکراوه، ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ی سه‌فه‌رێکی بۆ ئه‌و وڵاته‌دا بوو، وتیشی: “له‌و سه‌فه‌ره گۆرانییه‌کی عه‌ره‌بیم وت، ئه‌وان ده‌نگی منیان بۆ گۆرانی عه‌ره‌بی پێ شیاو بوو، بۆیه ئه‌و ئاواز و هۆنراوه‌یان پێشکه‌شکردم”.
روونیشیکرده‌وه که کلیپه‌که سیناریۆی خۆیه‌تی، وتیشی: “به‌رێکه‌وت کاک ره‌وه‌ند پێشنیاری کلیپه‌که‌ی کرد، منیش ره‌زامه‌ند بووم و کاری وێنه‌گرتنیشی له‌لایه‌ن بێ‌دار زامدار بۆ کراوه و له‌م رۆژانه‌دا کۆتایی به مۆنتاژ دێت و بڵاوده‌بێته‌وه”.
سەرچاوە: خەندان