به‌گوێره‌ی لێدوانێكی وه‌زیری نه‌وتی كوه‌یت، وڵاته‌كه‌ی له‌ساڵی داهاتوودا هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ (سێ ملیۆن)و (500) هه‌زار به‌رمیل زیاد ده‌كات.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، (عه‌لی عه‌میر) وه‌زیری نه‌وتی كوه‌یت له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌ساڵی داهاتوودا به‌رهه‌مهێنان‌و هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ (سێ ملیۆن)و (500) هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا زیاد ده‌كات.
عه‌میر ڕونیشیكرده‌وه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ئه‌و بڕه زۆره زیاد ده‌كرێت، به‌ڵام ناتوانن به‌ڵێنی ئه‌وه‌بده‌ن كه كه‌می نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا پڕبكه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی كوه‌یت له‌ئێستادا ته‌نها (دوو) ملیۆن‌و (900) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا هه‌نارده ده‌كات‌و به‌نیازن تا ساڵی (2020) هه‌نارده بۆ (چوار) ملیۆن به‌رمیل زیاد بكه‌ن.