بەمەبەستی بەشداری كردنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە پێشانگای نێودەوڵەتی “كوانجۆ” كە بڕیارە مانگی چواری ئەمساڵ لە شاری كوانجۆی وڵاتی چین بكرێتەوە .
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ وەفدێكی ( سەنتەری بنیاتنانەوەی عێراق – چین ) سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كرد و لەلایەن یاسین رەحیم فەرەج جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە پێشوازیان لێكرا .
وەفدەكە پێكهاتبون لە تانگ لیانگ بەرێوەبەری گشتی و سندی تانگ جێگری بەڕێوەبەری ( سەنتەری بنیاتنانەوەی عێراق- چین ) .
هاوكات داوایان لە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كرد كە دەستەیەك لە بازرگانان و پیشەسازان پێكبهێنن بۆ بەشداریكردن لە پێشانگاكە و ئیمزاكردنی پرۆتۆكۆلێك لەنێوان ژوری بازرگانی كوانجۆ و سلێمانی بۆ دروستكردنی پەیوەندیەكی بەهێز بۆ بازرگانانی هەردولا لە رێگەی ژورە بازرگانیەكانیانەوە .
لای خۆشیەوە جێگری یەكەمی سەرۆكی ژور ئامادەیی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ هاوكاری كردن و دروستكردنی ئەو پەیوەندیە دەربڕی
یاسین رەحیم وتیشی بازرگانان و پیشەسازانی هەرێم دەتوانن لەم رێگەیەوە پەرە بە پەیوەندیە ئابوریەكانیان لەگەڵ وڵاتی چین بدەن و ئاسانكاری تەواویشیان بۆدەكرێت .
پێشانگای نێودەوڵەتی كوانجۆ گەورەترین پێشانگایە لە وڵاتی چین و ساڵانە دو جار لە مانگی (4) و (10)دا دەكرێتەوە .

