كۆمپانیای تویوتای ژاپۆنی به‌نیازه له‌مساڵدا ژماره‌ی ئۆتۆمبێله به‌رهه‌مهێنراوه‌كانی خۆی بۆ 10 ملیۆن ئۆتۆمبێل به‌رزبكاته‌وه.
كۆمپانیای تویوتای ژاپۆنی، كه له ساڵی 2013 توانیبووی 9 ملیۆن و 300 هه‌زار ئۆتۆمبێل به‌رهه‌مبهێنێت بۆ ئه‌مساڵ بڕیاریداوه ئه‌و ئاسته‌ی بۆ 10 ملیۆن ئۆتۆمبێل به‌رزبكاته‌وه.
دوابه‌دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی تویوتا بۆ 10 ملیۆن ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه ده‌بێته گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ئۆتۆمبێل له جیهاندا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیای تویوتا به گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ژاپۆن داده‌نرێت، به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی نه‌ك هه‌ر كاریگه‌ری له سه‌ر به‌شه‌كانی تری پیشه‌سازی په‌یوه‌ست به ئۆتۆمبێل له‌و وڵاته داده‌نێت، به‌ڵكوو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی ئابوری ژاپۆنیش به‌ره‌وپێش بچێت.