ڕاوێژكارێكی دیاری ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی به‌ریتانیا ئامۆژگاری هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات چی دی ئۆتۆمبێل و جل شۆرو ساردكه‌ره‌وه‌و ئامێره نوێیه‌كانی ناو ماڵ نه‌كڕن و له بری ئه‌وه ئامێره كۆنه‌كانیان نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه.
(برۆفیسۆر دیڤد ماكای) گه‌وره ڕاوێژكاری ئیداره‌ی وزه له به‌ریتانیا ده‌ڵێ ده‌بێ كارێكی وابكرێ كه ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كان و ئۆتۆمبیله‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌كار بهێنرێ وه له دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان ده‌بێ جارێكی دیكه سودیان لێ ببینرێ.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسانی به‌ریتانیا پێیان وایه ڕه‌نگه به به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئامێر‌و كه‌ل و په‌له‌كانی نێوماڵ له‌لایه‌ن خێزانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه 1.64 ملیار د‌ولار ساڵانه پاشه كه‌وت بكرێ هه‌روه‌ها به كردنه‌وه‌ی شوێنی كار بۆ نۆژه‌ن كردنه‌وه هه‌لی كاركردن له‌و وڵاته زیاد ده‌بێ .
دیڤد ماكای باس له‌وه‌ش ده‌كات ده‌توانرێ به به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و ئامێرانه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ به‌كار ده‌هێنرێن وزه‌ی كه‌متر به‌كاربهێنرێ هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه ساڵانه 228ملیۆن ته‌ن پاشماوه له به‌ریتانیا له ناو ده‌برێ.