تاران و مۆسكۆ له هه‌وڵی واژۆكردنی گرێبه‌ستێكدان، كه به پێی ئه‌وه ئێران له به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ روسیا، كاڵا له‌و وڵاته‌وه هاورده ده‌كات.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد به‌های ئه‌و گرێبه‌سته ده‌گاته سه‌رووی یه‌ك ملیار و 500 هه‌زار دۆلار و به هۆی سزاكانی سه‌ر حكومه‌تی تاران، روسیا له به‌رامبه‌ر كڕینی نه‌وت له ئێران، كاڵا بۆ ئه‌و وڵاته ده‌نێرێت.
ئاژانسه‌كه ئاشكراشی كردووه له ئه‌گه‌ری یه‌كلایی بوونه‌وه و واژۆكردنی ئه‌و رێكه‌وتنه، حكومه‌تی ئێران رۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی روسیا ده‌كات.
شایانی باسه له ماوه‌ی رابردوودا به هۆی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی ئێران، ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته بۆ كه‌متر له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا دابه‌زیبوو، به‌ڵام دوای ئه‌و گرێبه‌سته ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران به رێژه‌ی 50% به‌رزده‌بێته‌وه.
چاوه‌ڕان ده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنی تاران و وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی 5 كۆ یه‌ك له سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران بكه‌وێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه به‌شێك له سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ش سوكبكرێن، به‌وه‌ش ئێران رێگه‌ی پێبدرێت بڕێكی زیاتر له نه‌وت هه‌نارده بكات.