تا لێکۆڵینه‌وه‌کان له ئابڕووچوونه‌که‌ی ده‌یڤد پترایۆس، سه‌رۆکی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریکا قووڵتر بێته‌وه، عاشقه‌کانی ده‌وری پترایۆسیش زیاد ده‌که‌ن.
لێکۆڵینه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کانی پترایۆس ده‌ریخست ئه‌و کچه‌ی پاولا برۆدویل-ی خۆشه‌ویستی پترایۆس نامه‌ی ئه‌لیکترۆنیی بۆناردووه‌و گومانی هه‌بووه له‌وه‌ی پترایۆس ئه‌ویشی خۆشبوێت، له بنه‌ڕه‌تدا لوبنانییه و ناوی (جیل کیلی)ه‌و باوکی له ساڵانی 1970ه‌وه وه‌ک په‌نابه‌ر له ئه‌مریکا ده‌ژی.
ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی ئه‌مریکا ناوه‌ڕۆکی مه‌سه‌له‌که‌یان ئاشکراکرد و بڵاویانکرده‌وه، که له‌ترسی ئه‌و نامه ئه‌لیکترۆنیانه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌ی پترایۆس، (جیل کیلی) به ره‌گه‌ز لوبنانی په‌نای بۆ ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریکا بردووه تا بیپارێزن و سه‌رچاوه‌ی نامه‌که‌ی بۆ دیاری بکه‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌و کچه لوبنانییه هه‌رگیز سه‌ر به ده‌زگای سی ئای ئه‌ی نه‌بووه‌و تائێستاش رووننه‌بووه‌ته‌وه چ جۆره په‌یوه‌ندییه‌کی له‌گه‌ڵ پترایۆسدا هه‌یه تا نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ بێت، به‌ڵام وه‌ک له وێنه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت، (جیل کیلی)ی به‌ره‌گه‌ز لوبنانی تێکه‌ڵیی خێزانیی هه‌یه و پیترایۆس سه‌ردانی کردووه.
(جیل کیلی) ته‌مه‌نی 37 ساڵه و پارێزه‌ره و له شاری تامبای سه‌ر به ویلایه‌تی فلۆریدا نیشته‌جێیه، ناوه راسته‌قینه‌که‌ی، (جیل خوام)ه و باوکی پێشتر له‌ترسی جه‌نگی ناوخۆی لوبنان له ساڵانی 1970 ، لوبنانی به‌ره‌و ئه‌مریکا جێهێشتووه.