به‌بڕی دوو ملیار و 750 ملێون دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كارگه‌یه‌كی پاككردنه‌وه‌ی بنه‌تۆ له چه‌مچه‌ماڵ داده‌مه‌زرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و كارگه‌یه له‌یه‌ك سه‌عاتدا توانای پاككردنه‌وه 15 تۆن گه‌نم و جۆی هه‌یه.
ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی محه‌مه‌د عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی چه‌مچه‌ماڵ بە PUKmedia ی راگەیاند: دوای داواكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی چه‌مچه‌ماڵ بۆ دانانی كارگه‌یه‌كی پاككردنه‌وه‌ی گه‌نم وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بودجه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و كارگه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گرێبه‌ستێكی به‌بڕی دوو ملیار و 750ملێون دینار له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی توركی دا ئیمزا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌مساڵدا ئه‌و كارگه‌یه له چه‌مچه‌ماڵ دابمه‌زرێنن.
وتیشی: ئه‌و كارگه‌یه یه‌كێكه له‌كارگه پێشكه‌وتوه‌كان كه له‌یه‌ك سه‌عاتدا توانای پاككردنه‌وه‌و ده‌رمانكردنی 15 تۆن گه‌نم و جۆی هه‌یه.
ناوبراو رونیشكرده‌وه: ئه‌و كارگه‌یه جگه‌له‌وه‌ی سودی زۆری بۆ جوتیارانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌بێت جوتیارانی ناوچه دابڕێندراوهكانیش ده‌توانن سودمه‌ندبن له‌و كارگه‌یه.
سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌و كارگه‌یه به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی چه‌مچه‌ماڵ وتی: پێویسته له‌ئێستا به‌دواوه جوتیاران ئه‌و جۆره تۆوه له زهویهكانیدا بڕوێنن كه باوه‌ڕ پێكراوبێت ئه‌و تۆوه‌ش ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كارگه‌یه‌وه به‌ده‌ست جوتیاران بگات به‌بێ به‌رامبه‌ر.