فرۆشیارێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، زیاتر له‌دوو مانگه كڕینی شمه‌ك به‌ته‌واوی كه‌میكردووه‌و جموجۆڵی بازاڕ لاواز بووه، هاوكات هاووڵاتیانو ته‌نانه‌ت بازرگانه‌كانیش تووشی دڵه‌ڕاوكێ بوون.
خه‌لیل ره‌شید كه‌خاوه‌نی پێشانگای گمۆیه بۆفرۆشتنی كه‌ره‌سته‌ی كاره‌بایی له‌سلێمانی ده‌ڵێت:»پێده‌چێت ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌بودجه‌وه هه‌بێت، چونكه كه‌س نازانێت بودجه‌كه له‌كوێیه‌و كه‌ی په‌سه‌ند ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر چه‌ند مانگێكی تر وابڕواتو په‌سه‌ند نه‌كرێت، ئه‌وا تووشی زه‌ره‌ری گه‌وره دهبینو ره‌نگه به‌شێك لهبازاڕهكانیش دابخرێن».
په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان جارێكی‌تر بووه‌وه به‌قوربانی ململانێ سیاسییهكانو نهئهمسهری دیاره‌و نهئهوسهری، تائه‌م كاته پڕۆژه‌ی بودجه‌ی عیراق نه‌گه‌یشتۆته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌رێمی كوردستانیش تائێستا پڕۆژه‌ی بودجه‌كه‌ی له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌و به‌وته‌ی خۆیان هێشتا لهشهنو كهودان.
دوای ده‌رچوونی له‌وه‌زاره‌تی دارایی ده‌چێته ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو دووباره پێویستی به‌لێوردبوونه‌وه‌و په‌سه‌ندكردن هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی بنێردرێت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، لێره‌دا بۆچوونێكی تریش هه‌یه‌و ده‌ڵێت:»ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره‌و مافی ئه‌وه‌ی نییه پڕۆژه‌ی بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات».
له‌باسی په‌رله‌مانیشدا، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می خولی نوێ دهستپێكردنهكهیمان بینی، به‌ڵام كۆتاییه‌كه‌ی نا، ئه‌مه له‌كاتێكدا په‌یوه‌ستكراوه به‌كابینه‌ی نوێوه‌و هێشتا لیژنه‌كان دیارینهكراون، دوای ئه‌م كارانه‌ش به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌بێت پڕۆژه‌ی بودجه دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م، ره‌وانه‌ی لیژنه‌كان بكرێت‌و دوای مانگێك بێته‌وه ناو هۆڵی دانیشتنه‌كان بۆ گفتوگۆ‌و په‌سه‌ندكردنی.
چاره‌سه‌ری كاتی هه‌یه؟
له‌و روانگه‌یه‌وه‌و له‌باره‌ی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌وه، د.ئه‌حمه‌د سه‌فا مامۆستای ئابووری له‌زانكۆی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بودجه پلانێكی ژماره‌ییه، ئیش‌و بژێوی هاووڵاتیان بۆ ساڵێكی ئاینده دیاری ده‌كات، هه‌ر دواكه‌وتنێك له‌په‌سه‌ندكردنی بودجه‌دا زیانی بۆ ژیانی هاووڵاتیانو بازاڕ‌و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌بێت، چونكه پڕۆژه‌كانی خزمهتگوزاریو وه‌به‌رهێنان په‌كیان ده‌كه‌وێت.
له‌باره‌ی كاتی گونجاو بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌و ئه‌گه‌ری دواكهوتنیو رێگاچارهكانیشی، ئه‌و پسپۆڕه ئابوورییه وتی:»به‌پێی یاسا ده‌بێت (1/1)ی هه‌موو ساڵێك بودجه له‌لای حكومه‌ته‌وه نێردرابێت بۆ پهرلهمانو له‌په‌رله‌مانیش په‌سه‌ندكرابێت، بۆئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ كاری پێبكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فریانه‌كه‌وت بۆئه‌و كاته دابنرێت، ده‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بودجه‌ی كاتی دابنرێت‌و له‌دوو مانگ تێنه‌په‌ڕێت».
بێكارو پڕۆژه‌كان چاوه‌ڕێی بودجه‌ن
به‌وته‌ی د. ئه‌حمه‌د سه‌فا، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌رێمی تێدایه‌و تائێستا بودجه‌كه لای حكومه‌ته، شوێنه‌واری خراپ له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان دروست ده‌كات، چونكه ئه‌و پاره‌یه ده‌بێت بێته بازاڕه‌وه‌و جموجۆڵ دروستبكات‌و له‌ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی پێشینهكانیشهوه پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌و بێكاره‌كان بچنه‌وه سه‌ر كار.
هاوكات خاوه‌نی پێشانگه‌ی باوانیش كه‌تایبه‌ته به‌كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی ده‌ڵێت:»ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌وه بازاڕ باشبووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و پێشینه‌یه وه‌ستاوه‌و بازاڕی ئێمه‌شی وه‌ستاندووه.
وتیشی:»كه‌س نازانێت كه‌ی ئه‌و پێشینه‌یه ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر وابڕوات ناتوانین خه‌رجی كرێكار‌و شاگرده‌كان په‌یدا بكه‌ین».
هاووڵاتیانو پێشینه‌كان
لای خۆیه‌وه ئه‌یوب سماقه‌یی مامۆستای كۆلێژی ئابووری له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه له‌هه‌ر وڵاتێك زیانی ئابووری بۆ هاووڵاتیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌وڵاتانی نه‌وتی، چونكه هاووڵاتیان چاوه‌ڕێی پێدانی پێشینهكانو هاوكاری‌و پاداشت‌و زیادكردنی مووچه ده‌كه‌ن، هاوكات زیانی بۆ سه‌ر كاری كۆمپانیاكان‌و كه‌رتی تایبه‌ت هه‌یه، چونكه له‌دۆخێكی وه‌كو ئێستای هه‌رێمی كوردستاندا كۆمپانیاكان چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی پێشینهكانن، بۆئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانیان نهوهستێتو پڕۆژه‌ی نوێیه‌كانیش ده‌ستپێ بكه‌ن.
كاریگه‌ری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌بێت
به‌وته‌ی ئه‌یوب سماقه‌یی، دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیش هه‌یه، چونكه رازیبوونی هاووڵاتیان له‌حكومه‌ت په‌یوه‌سته به‌و بودجه‌یه‌ی بۆیان دادهنێتو له‌پڕۆژه‌كاندا خه‌رجی ده‌كات، بودجه‌یش ره‌نگدانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئابووریی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه، ئه‌گه‌ر بودجه نه‌بێت فه‌لسه‌فه‌ی ئابوریش تێكده‌چێت‌و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن زیانی به‌رده‌كه‌وێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه دواكه‌وتنی بودجه زیانی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ده‌بێت، ئه‌مه‌یش له‌و رووه‌وه كه‌په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی یاسا‌و په‌سه‌ندكردنی بودجه، مافی چاودێری‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی جێبه‌جێكردنی بودجه‌یشی هه‌یه.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ وتیشی:»بۆیه دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی هه‌رێم زیان بههاووڵاتیانو حكومهتو په‌رله‌مانیش ده‌گه‌یه‌نێت، دواجاریش بێ متمانه‌یی هاووڵاتیان به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاته‌كان دروست دهبێتو چالاكی ئابووری كه‌م ده‌كاته‌وه.
نائارامی‌و ره‌شبینی دروست ده‌بێت
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه بهبازاڕهوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كڕین كه‌م ده‌كاته‌وه‌و جموجۆڵی بازاڕ لاواز دهكاتو بێ بازاڕی دروست ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌هۆی ئه‌و بێ بازاڕییه‌وه ره‌شبینی دروست دهبێتو ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی هه‌ندێك شمه‌كی درێژمه‌ودا وه‌كو خانوو زهویو زێڕ، هاوكات نرخی شمه‌كه ناوه‌ندییه‌كان وه‌كو پێداویستییه‌كانی ناوماڵ كه‌م ده‌بێته‌وه‌و خواست له‌سه‌ریان نامێنێت، له‌بواری كه‌ره‌سته‌ی بیناسازیشدا كڕین‌و فرۆشتن كه‌مده‌بێته‌وه، واته په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه نائارامی نرخ دروست ده‌بێت.
95%ی ته‌واو بووه
له‌به‌رامبه‌ر بۆچوونی هاوڵاتیانو شاره‌زایانی ئابووری بۆ دۆخی ئابووری ئێستای ههرێمو ئه‌و قۆناغه‌ی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی پێگه‌یشتووه، دلێر تارق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆ كوردستانی نوێ وتی:»گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كاندا ته‌واوبووه‌و بودجه‌كه به‌سه‌ر بهشو ماده‌كاندا دابه‌شكراوه‌و له‌ئێستادا له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌و له‌قۆناغی كۆتایدایه».
به‌وته‌ی وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، ره‌شنوسی یاساكه (95%)ی ئاماده‌كراوه‌و به‌م نزیكانه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی دوای پێداچوونه‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی بنێردرێت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ په‌سه‌ندكردنی.
كوردستانی نوێ