به‌های زێڕ له‌مامه‌ڵه‌و گرێبه‌سته دواخراوه‌كاندا، به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌های دۆلاریش له‌چاو حه‌وت هه‌فته‌ی ڕابردوودا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هاتۆته خواره‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت له‌باره‌ی دامه‌زراندن‌و ده‌ستبه‌كاربونه‌وه له‌ئه‌مریكا، كه ڕێژه‌ی دامه‌زراندن ده‌كرێت به‌دوو هێنده كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر نرخی دۆلار، به‌و شێوه‌یه‌ی كه به‌های دۆلار داببه‌زێنێت له‌چاو به‌های خۆیدا، كه له‌ماوه‌ی حه‌وت هه‌فته‌ی پێشتردا تۆماركراوه.
ئه‌و ڕاپۆرته‌ش كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی زێڕ بۆ گرێبه‌سته‌كانی مانگی شوبات، ڕێژه‌ی به‌رزبونه‌وه‌كه‌ش به (1.5%)ه، به‌شێوه‌یه‌ك نرخی زێڕ له‌و گرێبه‌ستانه‌دا گه‌یشته هه‌زار‌و (246) دۆلار بۆ ئۆقه‌یه‌ك زێڕ.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، هه‌رچه‌نده به‌های زێڕ به‌رزبۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی (2013)دا، به‌های زێڕ به‌ڕێژه‌ی (30%) نرخه‌كه‌ی كه‌متره له‌ئاڵوێره بازرگانییه‌كاندا.