له‌گوندێكی ناحیه‌ی ناڵپارێزی سه‌ر به‌قه‌زای پێنجوێن، له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیله‌وه نه‌وت دۆزرایه‌وه.
(سه‌لام عومه‌ر ) به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ناڵپارێز تایبه‌ت بە NNAڕاگەیاندوە، ماوه‌ی ساڵێكه كۆمپانیای ئیكسۆن موبیل به‌هاوكاری كۆمپانیایه‌كی (چینی )، بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌سنوری ناحیه‌ی (به‌رزنجه)ی سه‌ر به‌قه‌زای سهیدسادقو هه‌ندێك له‌گونده‌كانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی عهربهتو (12) گوندی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ناڵپارێز كاری كنه‌و پشكنین ده‌كه‌ن.
وتیشی:”یه‌كه‌م ناوچه‌ی نه‌وتی له‌گوندی (ده‌شتی خه‌رمان)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ناڵپارێزی پێنجوێن دۆزراوه‌ته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كانی ناحیه‌ی عه‌ربه‌تیش نه‌وت هه‌بێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ناڵپارێز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو, دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌سنوره‌كه‌دا هه‌لێكی باش ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كار بكه‌ن، سهرمایهیهكیش ده‌بێت بۆ به‌هێزبوونی ژێرخانی ئابوری وڵات.