ئه‌بو قه‌تاده، که ناسراوه به باڵی ڕاستی ئوسامه بن لادن، توانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا رازی بکات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێکی پێشووتریان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی دادگایی‌کردنی له‌و وڵاته‌دا.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، ماڵپه‌ڕی ده‌یلی نیوز رایگه‌یاند، سه‌رۆکی گروپێکی تیرۆریستی رێکخراوی قاعیده به‌ناوی ئه‌بو قه‌تاده، داوایه‌کی له دادگا برده‌وه که تێیدا حکومه‌تی به‌ریتانی هه‌وڵی ناردنه‌وه‌ی ده‌دات بۆ وڵاتی ئوردون تا دادگایکردنه‌که‌ی له‌وێ به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌بو قه‌تاده که له‌لایه‌ن دادگاوه به باڵی ڕاستی ئوسامه بنلادن ناسێنراوه، رایگه‌یاندبوو که له ئوردون به‌شێوازێکی دادپه‌روه‌رانه دادگایی ناکرێت، هه‌ربۆیه نایه‌وێت راده‌ستی ئه‌و وڵاته‌ی بکه‌نه‌وه.
دادگایه‌کی داکۆکیکردن له تاوانبارانی سه‌ر به وڵاتی به‌ریتانیا، ئه‌و داوایه‌ی حکومه‌تی به‌ریتانیای ره‌تکرده‌وه بۆ ناردنه‌وه‌ی قه‌تاده بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی، به‌و بیانووه‌ی که گوایا ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌وه لێی ده‌رهێنراوه، له دادگاکانی ئوردون له‌دژی به‌کار ناهێنرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کیش له نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، حکومه‌ت به‌ته‌واوی ناڕازین له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا و، دا‌واشیان کردووه که بڕیاره‌که پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێت.
ئه‌بو قه‌تاده که له‌ساڵی ١٩٩٤ه‌وه له به‌ریتانیا نیشته‌جێ بووه، له ساڵی ٢٠٠١دا بوو به داواکراوی سه‌ره‌کی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی خۆی له ڕۆژئاوای له‌نده‌ن کرده باره‌گای تیرۆریستان و، له تشرینی یه‌که‌می ٢٠٠٢ دا له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ڕیتانیاوه ده‌ستگیر کرا و خرایه گرتووخانه‌ی بێلمارشهوه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشدا، ڕێگری له ناوبراو کرا که دادگاییکردنه‌که‌ی له ئه‌وروپا به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام ئه‌و له ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌کانیه‌وه له دادگایه‌کی نیمچه شاراوه‌ی به‌ریتانیادا به ناوی ‘سیاک’ به‌رده‌وامه له ڕازیکردنی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه دادگایی بکه‌ن.