له‌په‌راوێزی ئه‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌ی ئه‌مڕۆ بۆی سازكرابوو، وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میه‌وه، (150) كۆمپانیا‌و خاوه‌نكاریان دراوه‌ته دادگا.
(ئاسۆس نه‌جیب گه‌رمیانی) وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر به‌مافی كرێكاران، له‌ساڵی ڕابردوودا، (150) كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌رو خاوه‌نكاریان داوه‌ته دادگا‌و داواشی له‌دادگای كاركرد، به‌زووی ئه‌و كه‌یسانه‌یان بۆ یه‌كلایبكه‌نه‌وه.
لای خۆیشیه‌وه، (عارف عیتۆ) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به‌ئاماری گیان له‌ده‌ستدانی كرێكاران ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له‌ساڵی ڕابردوودا، (63) كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئه‌و ئاماره ته‌نها ئه‌و كرێكارانه ده‌گرێته‌وه، كه لای ئه‌وانه‌وه دۆسیه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و پێده‌چێت ئاماره‌كان له‌گه‌ڵ ئاماری سه‌ندیكای كرێكاران جیاواز بێت.