به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵهتو ڕه‌چاونه‌كردنی مه‌رجه‌كانی پاراستنی ژینگه، پێنج كوره‌ی تواندنه‌وه‌ی (ئاسن، مس‌و قوڕقوشم) له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی داخران.
(تاهیر محه‌مه‌د ئه‌مین) لێپرسراوی هۆبه‌ی پشكنین‌و كۆنترۆڵ له‌فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاندوە، چوار جار هه‌ریه‌ك له‌خاوه‌نی ئه‌و كورانه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، پابه‌ندبن به‌پاراستنی ژینگه‌و ڕێنماییه ژینگه‌ییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن، به‌ڵام هیچكامیان مۆڵه‌تیان نه‌بووه‌و پابه‌ندیش نه‌بوون به‌ڕێنماییه‌كانه‌وه، بۆیه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بڕیاریدا، به‌داخستنی ئه‌و كورانه بۆ كاتێكی نادیار.
هێمای به‌وه‌شكرد، تا ئه‌و كاته‌ی خاوه‌ن كوره‌كان به‌ده‌نگ ئیشوكاره یاساییهكانیانهوه دهچنو مۆڵه‌ت ده‌رده‌هێنن، كاركردن له‌و كورانهدا ڕاده‌وه‌ستێت.