به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌و وڵاته له ساڵی 2015 دا ده‌گاته به‌رزترین ئاستی 43 ساڵی رابردوو.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی به‌رێوبه‌رایه‌تی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌و وڵاته له ساڵی 2014 دا به به‌راورد له گه‌ڵ ساڵی 2013 به رێژه‌ی 14% زیاد ده‌كات و له ساڵی 2015 هشدا به رێژه‌ی 9% زیاتر ده‌بێت.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكا له ساڵی داهاتوودا ده‌گاته 9 ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا و ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاسته كه له ساڵی 1972 وه‌وه تۆمار ده‌كرێت.
پێشبینی ده‌كرێت ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئه‌مریكا بۆ ئه‌مساڵ بگاته 8 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه به هۆی زیادبوونی خواستی جیهان له سه‌ر نه‌وت ئاستی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپێكیش له ساڵی 2015 دا به‌رزده‌بێته‌وه و ده‌گاته 35 ملیۆن و 590 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.