وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان، سوربوونی هه‌رێمی له سه‌ر هه‌ڵگرتنی داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هاڵك بانكی توركیا دوپاتكرده‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی سایتی میلییه‌تی توركی، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندوه: سه‌رباری ئه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌غدا سوره له سه‌ر هه‌ڵگرتنی ئه‌و داهاته له بانكێكی ئه‌مریكی، به‌ڵام هه‌ولێر پێی باشتره پاره‌ی داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هاڵك بانكی توركیا هه‌ڵبگیرێت.
ئاشتی هه‌ورامی راشیگه‌یاند: پێده‌چێت له داهاتوودا حكومه‌تی عێراقیش به‌وه رازی بێت كه پاره‌ی هه‌نارده‌كردتی نه‌وتی هه‌رێم هه‌ر له‌و بانكه توركیه هه‌ڵبگیرێت.
سوربوونی هه‌رێم له سه‌ر هه‌ڵگرتنی پاره‌ی داهاتی نه‌وت له‌و بانكه توركیه له كاتێكدا كه له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین هه‌واڵ له باره‌ی تێوه‌گلانی هاڵك بانك له گه‌نده‌ڵی بڵاوكرایه‌وه.