قەبارەی وەبەرهێنان لەهەرێمی كوردستان 31 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە، ئاستی وەبەرهێنانیش لەكەرتی پیشەسازیدا بۆ 24% بەرزبۆتەوە.
فەیسەڵ عەلی، سەرۆكی مونتەدای ئابوری كوردستان بە “نها24”ی راگەیاندوە، ئەوەی لەئێستا دەبینرێت ئاستی كەرتی پیشەسازی بەرزبونەوەی بەخۆوە بینیوەو گەیشتۆتە 24%ی كۆی وەبەرهێنان، ئەمەش جێگەی دڵخۆشیە.
سەرۆكی مونتەدای ئابوری كوردستان، جەختدەكاتەوە، رێكەوتن لەنێوان دەستەی وەبەرهێنانو سەرمایەداراندا كراوە كە هاتونەتە هەرێمی كوردستان بۆ وەبەرهێنان، بەڵام ئەو رێكەوتنانە نەچونەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
فەیسەڵ، رونیدەكاتەوە، قەبارەی 31 ملیار دۆلاری لەئابوری وڵاتێك لەماوەی پێنج بۆ شەش ساڵدا جێگەی دڵخۆشیەو ئەو قەبارە گەورەیەش توانیویەتی هەلی كار بخوڵقێنێتو گەشە بەئابوری كوردستان بدات.