بۆیەكەمجار ئافرەتێك سەرۆكایەتی گەورەترین و بەهێزترین بانكی جیهانی دەكات، پاش ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران رەزامەندی لەسەر دەستبەكاربوونی دەربڕی.
(ئێلیم جانێت)ی تەمەن (67)ساڵ، دوای ئەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، بەكۆی (56)دەنگ دژی (26)دەنگ، رەزامەندی دەربڕی بۆ پێدانی ئەو پۆستە، جانێت بوە سەرۆكی بانكی جیهانی ئەمریكا.
ئێلین پێشتر جێگری سەرۆكی یەدەگی بانكی فیدراڵی بوو لەساڵی (2010) ئەو پۆستەی وەرگرت، پاشان لەلایەن (بێن برنانكی)یەوە، بۆ پۆستی سەرۆكی بانكی جیهانی ئەمریكا دەستنیشانكرا، ئەمڕۆش بەرەسمی ئەنجومەنی پیرانی ئەو وڵاتە رەزامەندی لەسەر ئێلین دەربڕی.