دره‌ختی ترێی به‌رازیلی به‌هۆی جیاوازییه‌که‌یه‌وه له‌ته‌واوی دره‌خته‌کانی دیکه له‌شێوازی به‌رگرتنیدا، نازناوی سه‌یرترین دره‌ختی جیهانی له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه پێبه‌خشراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی سایتی به‌رته‌رینها، ناوه زانستیه‌که‌ی ئه‌و دره‌خته (جابۆتیکابا)یه‌و ساڵانه جارێک یان دووجار به رده‌گرێت، جیاوازیی ئه‌و دره‌خته‌ش له‌سه‌رجه‌م دره‌خته‌کانی دیکه ئه‌وه‌یه، که میوه‌که‌ی له‌بری له‌سه‌ر لق‌و گه‌ڵاکانی بڕوێت، له‌سه‌ر قه‌دو شالقهکانی دره‌خته‌که گه‌شه ده‌کات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌که‌ش، به‌رهه‌می ئه‌و دره‌خته بۆ دروستکردنی شله‌مه‌نییه‌کانی ماده دژه ئۆکسیده‌کان که‌ڵکی زۆری لێوه‌رده‌گیرێت، بۆ چاره‌سه‌رکردنی که‌مخوێنیو سکچوونو شێرپه‌نجه‌ش به‌سوده