شاره‌زاییه‌كی ئابوری ڕایگه‌یاند، دراوی توركی قوربانی كێشه ناوخۆییه‌كه‌ی نێوان (ئه‌ردۆغان)و (گوله‌ن)ه، جیاواز له‌وه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ری دوو ڕوانگه‌ی ئابوری ئه‌وروپاو ئاسیادایه.
مامۆستا (ماكوان جه‌میل) مامۆستای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به NNA ڕاگه‌یاندوە، هه‌ڵكه‌وته‌ی شوێنی توركیا كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی كێشه سیاسی‌و ئابورییه‌كانی هه‌ردوو كیشوه‌ری ئاسیا‌و ئه‌وروپا، كه به‌شی ئاسیای كێشه‌ی سیاسی عێراق، ئێران‌و سوریای هه‌یه، بۆ توركیا ئاڵۆزییه، هاوكات كیشوه‌ری ئه‌وروپا كه كێشه‌ی ته‌نگژه‌ی ئابوری یۆنان‌و ئیسپانیای هه‌یه، جیاواز له‌هه‌مووشیان كێشه‌ی ناوخۆی توركیا.
مامۆستا ماكوان جه‌میل وتی:”كێشه ناوخۆییه‌كانی نێوان (ئه‌ردۆغان)و (گوله‌ن) كێشه‌ی سه‌ره‌كین كه كاریگه‌ری نه‌رێنی كردوه‌ته سه‌ر به‌های لیره، كاریگه‌ریشی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌رتی ئابوری ئه‌و وڵاته‌و به‌های به‌رامبه‌ر به‌دراوی ناوچه‌كه‌و جیهان داده‌به‌زێت، چاوه‌ڕێشده‌كرێت هه‌ڵاوسانی ئابوری‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌ختینه له‌توركیا ببیندرێت”.
له‌كۆتا ڕۆژه‌كانی ساڵی (2013) ه‌وه تا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه (6ی كانونی دووه‌می 2014) به‌های لیره‌ی توركی به‌به‌رده‌وامی ڕووی له‌دابه‌زینه، به‌های یه‌ك دۆلاریش بووه به (2.19) لیره، به‌هاكه‌شی به‌رامبه‌ر بهیۆرۆ گه‌یشتووه‌ته (2.98) لیره.