به‌هۆی قه‌یرانی نه‌مانی پاره له بانكه‌كان له‌شاری سلێمانی به‌ڵێنده‌رانی سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی پڕۆژه‌كان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا له‌سلێمانی رایگه‌یاند ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نه‌مانی پاره له‌بانكه‌كان.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌كه به‌رده‌وام بێت به‌ڵێنده‌ران ناتوانن پڕۆژه‌كان ئه‌نجام بده‌ن و پڕۆژه‌كان راده‌گرن.