وه‌زاره‌تی پلاناندانانی عێراق ئاشكرایكرد، داهاتی تاكه كه‌س له ساڵی 2014دا به‌رزده‌بێته‌وه بۆ نزیكه‌ی 6 هه‌زار دۆلار له ساڵێكداو، به‌ڵام به‌هۆی نادادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی داهاتدا رێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری هیچ دابه‌زینێكی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه.
عه‌بدولزه‌هره هه‌نداوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلان دانانی له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی مه‌دا پرێس رایگه‌یاند، ساڵی 2013 چه‌ندین ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ستهاتووه له‌بواری ئابوری نیشتیمانی، به‌شێوه‌یه‌ك پڕۆسه‌ی په‌ره‌پێدان زیادی كردوه‌و داهاتی وڵاتیش به‌رزبۆته‌وه.
هه‌نداوی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌هۆی داهاته‌كانی كه‌رتی نه‌ته‌وه ئابوری عێراق له‌ساڵی 2014دا گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه دهبینێتو، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت داهاتی تاكه‌كه‌س به‌رزبێته‌وه بۆ 6 هه‌زار دۆلار له ساڵێكدا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رونیكرده‌وه، به‌هۆی نادادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی داهات له نێوان چین‌و توێژه‌جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقدا، له ساڵی 2013دا رێژه‌ی بێكاری‌و هه‌ژاری كه‌مبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه.
هه‌نداوی ڕایگه‌یاند، بونی ههژاریو بێكاری له عێراقدا له كاتێكدایه كه كۆی داهاتی نیشیتمانی به‌ڕێژه‌ی له9% زیادیكردوه.
وه‌زاره‌تی پلاندانان له مانگی ته‌مموزی ساڵی رابرودودا رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئه‌و روماڵه‌ی كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئه‌نجامی داوه بۆ نه‌خشه‌ی هه‌ژاری له عێراقدا له ساڵی 2013 ، رێژه‌ی له18%ی تۆمار كردووه له‌كاتێكدا ئه‌و رێژه‌یه له ساڵی 2007دا 23% بووه.