دوای په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای به‌پارێزگابونی قه‌زای له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه، كۆمپانیا جیاوازه‌كان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان روو له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن.
گۆران ئه‌دهه‌م قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه به PUKmediaی راگه‌یاندوە: له‌ئێستادا هه‌ردوو كۆمپانیای توێتاوو ئینجۆی زه‌وێرد رویان له‌هه‌ڵه‌بجه كردووه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی وه‌به‌ر هێنان.
وتیشی: پڕۆژه‌كان خۆی له‌كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆمپانیای توێتا بۆ فروشتنی ئۆتۆمبێل و پارچه‌كانی و هاوكات كردنه‌وه‌ی ئۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌یی و موتێل و خواردنگه‌و مه‌له‌وانگه‌و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌بینێته‌وه كه وه‌ك ئیداره‌ی شاره‌كه ئاماده‌یی خۆمان بۆ هاوكاری كردنیان ده‌ربڕیوه.