لە ساڵی (2013)دا لە دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەرانەوە، هەزاران تۆن و خۆردنو خواردنەوە، لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردەی هەرێم كراوە، (1500) تۆنیش گەڕێندراونەتەوە ئەو وڵاتە.
مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران رایگەیاند: لە ماوەی ساڵی (2013) دا (400) هەزار تۆن خۆراكو خواردنەوە پشكنینیان بۆكراوە و هێنراونەتە نێو هەرێمی كوردستان، لەوەش (1550) تۆن لە گەڵ هەزاران كاڵای تر لە پشكنیدندا دەرنەچوونو گەڕێندراونەتەوە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران.
بەرێوەبەری تەندروستی چۆمان، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد ئەو ماددە خۆراك و خواردنەوانەی هاوردە دەكرێن سێ رۆژ پێش گەیشتنیان بە دەستی بەكار بەر ( 19) هەزارو (822) پشكنینیان بۆ كراوە.