پاشنیوەڕۆی دوو شەممە لەشاری سلێمانی پیاوێكی بازرگان بەهۆی كێشەی دارایەوە خۆی كوشت.
سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە (نها24)ی راگەیاندوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبناری شاخی گۆیژەی شاری سلێمانی كەسێك كە لە دایك بووی 1972 خۆی كوشتووە.
وتیشی “فیشەكێك بە سنگیەوە بووەو لە پشتی دەرچووە، بەڵام نازانرێت رووداوەكە خۆ كوژییە یان كەسێك كوشتویەتی”.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا لێكۆلینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.
بەپێی زانیاریەكانیش ئەو هاوڵاتیە بازرگانی جگەرە بووەو قەرزێكی زۆری لەلای چەند بازرگانێك بووە، بەهۆی نەدانەوەی قەرزەكە لە لایەن بازرگانەكانەوە پەنای بۆ خۆكوشتن بردووە.
هاوڵاتیەكە ناوی (أ.م.ك) دانیشتوی گەرەكی ابراهیم ئەحمەدەو خێزاندارە.