هێزه‌کانی پۆلیسی میسر دوای چه‌ند رۆژێک له کوژرانی، (زه‌هرا بوغیشی)یان له ماڵه‌که‌ی خۆیدا به سه‌ربڕاوی دۆزییه‌وه، که پاسه‌وانی قه‌زافی بووه‌و دوای رووخانی ئه‌و رژێمه رووی له میسر کردووه.
لێکۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی میسر ده‌ریخست، کوشتنه‌که‌ی بوغیشی به‌هۆی کێشه‌یه‌کی خێزانییه‌وه بووه‌و له‌لایه‌ن دوان له که‌سوکاری خۆیه‌وه ئه‌نجامدراوه، که دوای رووخانی قه‌زافی دزه‌یان کردووه‌ته ناو خاکی میسر و به‌بێ پرس له په‌نجه‌ره‌وه خۆیان کردووه به شوقه‌ی پاسه‌وانه‌که‌ی قه‌زافیدا و به چه‌قۆ کوشتوویانه.
هێزه‌کانی پۆلیسی میسریش نه‌یانتوانیوه تۆمه‌تباره‌کان ده‌ستگیر بکه‌ن، بۆیه سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌کانی نێوان لیبیا و میسریان خستووه‌ته ژێرچاودێریه‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنیان.
زه‌هرا بوغیشی یه‌کێک بووه له ئه‌ندامانی لیژنه میلـلییهکانی سه‌رده‌می رژێمی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، که راسته‌وخۆ ئه‌و لیژنانه له‌ژێر فه‌رمانی قه‌زافیدا بوون و وه‌ک پاسه‌وانی قه‌زافی ئه‌رکه‌کانیان به‌جێهێناوه.