هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ بەندەری جەیهان زیاد دەكرێت

كۆمپانیای نەوتی باكور رایگەیاند: لەئێستادا رۆژانە 325 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت  سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای نەوتی باكور ئاماژەی بەوەشكردوە، دوای ئەوەی بۆری گواستنەوەی نەوتی كەركوك بۆ بەندەری جەیهان لەسنوری پارێزگای صەلاحەدین موشەكباران كرا، بۆریەكە چاككراوەتەوە‌و هەناردەكردنی نەوتیش دەستیپێكردۆتەوە  وتیشی: لەئێستادا توانای بەرهەمهێنانی كۆمپانیای نەوتی باكوور لەرۆژێكدا 650 هەزار بەرمیل نەوتە‌و لەو بڕەش رۆژانە 300 بۆ 325 هەزار بەرمیل نەوتی لەڕێگەی ئەو بۆریەوە هەناردەی بەندەری جەیهان دەكرێت‌و هەوڵیش دەدرێت هەناردەكردنی نەوت بۆ 450 هەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێكدا زیادبكرێت  بۆری نەوتی كەركوك- جەیهان لەساڵی 2013دا زیاتر لە 50 جار هێرشی كراوەتەسەر‌و بۆ ماوەی چەند رۆژێك هەناردەكردنی نەوتی راگرتووە، ئەمەش بە سەدان ملیۆن دۆلار زیانی بەئابووری عیراق گەیاندووە.