جۆرێكی نوێی ئۆدی

كۆمپانیای ئۆدی ئەڵمانی رایگەیاندوە” لەساڵی (2018)، كۆمپانیاكەیان دەبێتە یەكەم كۆمپانیای ئۆتۆمبێل لەجیهاندا بەبێ ئەوەی ركابەری هەبێت”.
هاوكات لەساڵی نوێدا، ئۆتۆمبێلێكی نوێی جیاواز لە شێوەكانی دیكە دەخاتە بازاڕەكانی جیهانەوە، بەناوی (ئۆدی تی تی)، كە (22) ملیار یۆرۆی بۆ دروستكردنی تەرخانكردوە، كە بەم نزیكانە نمایش دەكرێت و نرخی لەسەر دادەنرێت.
لەلایەكی دیكەوە، رۆبەرت شتادلیر سەرۆكی كۆمپانیاكە رایگەیاندوە” لەساڵی (2015)، كۆمپانیاكەیان(1.5) ملیۆن ئۆتۆمبێل لەساڵێكدا وەبەردەهێنێت، هاوكات لەچەند ساڵێكی داهاتوودا (60) شێوەی دیكەی ئۆتۆمبێلی ئۆدی دەخاتە بازاڕەوە”.
ئۆدی تی تی، نوێترین شێوەی ئۆتۆمبێلی كۆمپانیای ئۆدی وەرزشییە، بەچەندین تایبەتمەندێتی نوێوە دەخرێتە بازاڕەكانی جیهانەوە.