مونته‌دای ئابوری له‌هۆڵی (CDO)ی شاری سلێمانی ده‌ستی به‌چالاكییه‌كانی كرد، جێگری سه‌رۆكی مونته‌دای ئابوری كوردستانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌كۆكردنه‌وه‌ی داتا‌و ئامار دروستده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێت به‌كاریان بهێنێت.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، (محه‌مه‌د كه‌ریم محه‌مه‌د) جێگری سه‌رۆكی مونته‌دای ئابوری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، مانگانه چالاكیان ده‌بێت كه تایبه‌ته به‌كێشه ئابورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها داتایه‌كی زانیاری‌یان هه‌بێت، كه حكومه‌ت به‌كاری بهێنێت، چونكه به‌بۆچونی ئه‌وان حكومه‌تی داهاتوو جیاوازه له‌حكومه‌ته‌كانی پێشوو.
وتیشی:”پێشبینیده‌كه‌ین كه ئامار له‌فه‌رمانگه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام كه‌سانێكی به‌ئه‌زموونی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئاماره‌كان كۆبكاته‌وه‌و بكاته زانیاری بیخاته به‌ر ده‌ستی حكومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك پلانه‌كانیان له‌سه‌ر داڕێژن”.
جێگری سه‌رۆكی مونته‌دای ئابوری كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌وڵده‌ده‌ین كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌بواری ئامار دروست بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئامار‌و داتاكان بچێته ئه‌و كۆمیته‌و له‌ڕێگه‌ی سیمینارێكی گه‌وره‌ترو فراواندا ڕابگه‌یه‌ندرێت.