له‌نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانیدا، وڵاتانی كه‌نداو پێگه‌یه‌كی ئێجگار به‌هێزیان هه‌یه، ئه‌م وڵاتانه له‌چه‌ند ده‌یه‌ی داهاتووشدا به‌كاراكته‌ری سه‌نگین‌و سه‌ره‌كی پیشه‌سازی وزه‌و به‌رهه‌مهێنه‌رو هه‌نارده‌كاری نه‌وت‌و گازی سروشتی ده‌مێننه‌وه.
“به‌نده‌ر بن سوڵتان” كه ناودارترین شازاده‌ی سعودی تایبه‌ت به‌كاری هه‌واڵگرییه، ده‌ڵێت “پێگه‌و گرنگی سعودیه له‌دوو خاڵدا كورتده‌كرێته‌وه: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ماڵی خوای تیایه‌و دووه‌میشیان زۆرترین بیری نه‌وت”.
ئه‌مڕۆ نه‌وت به‌یه‌كێك له‌شاده‌ماره‌كانی ئابووری جیهان ده‌ژمێرێت، گرنگترین مه‌سه‌له‌ش باڵاده‌ستیش له‌م بواره‌دا بڕی یه‌ده‌گ‌و توانای به‌رهه‌مهێنان‌و هه‌نارده‌كردنه، كه نرخ‌و رێژه‌ی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا دیاریده‌كات، له‌م بوارانه‌شدا وڵاتانی كه‌نداو به‌پێشه‌نگ داده‌نرێن له‌جیهاندا‌و ئامار‌و ژماره‌كانیش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن.
به‌مه‌زه‌نده‌ی كۆمپانیای (BP)ی به‌ریتانی، یه‌ده‌كی نه‌وتی شه‌ش وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، 500 ملیار به‌رمیل نه‌وتی زانراوه، كه ده‌كاته 36%ی كۆی یه‌ده‌گی جیهان (كه 1383 به‌رمیله).
گه‌ربێتوو یه‌ده‌گی ئێران‌و عێراقیش بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و شه‌ش وڵاته‌ی كه‌نداو، ئه‌وا یه‌ده‌گی وڵاتانی سه‌ر كه‌نداو 752 ملیار به‌رمیله كه ده‌كاته 54% كۆی یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهان. له‌م نێوه‌دا ئه‌وه‌ی ته‌حه‌كوم به‌نرخی نه‌وت ده‌كات له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا، تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر سعودیه‌یه، ئه‌م وڵاته به‌ته‌نها خاوه‌نی 265 به‌رمیل یه‌ده‌گی نه‌وته، كه ده‌كاته نزیكه‌ی پێنج له‌یه‌كی كۆی یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهان واته زیاتر له 19%ی یه‌ده‌گی جیهان.
رۆژانه شه‌ش وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداوی عه‌ره‌بی نزیكه‌ی 19 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنن
كه ده‌كاته 22%ی كۆی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی جیهان، ئه‌گه‌ر ئێران‌و عێراقیشیان بۆ زیاد بكرێت ئه‌وا ده‌گاته 25 ملیۆن‌و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا، واته 31% كۆی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی جیهان.
هه‌روه‌ها له‌یه‌ده‌گی گازی سروشتیشدا، وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداوی عه‌ره‌بی پێگه‌ی گرنگیان هه‌یه كه خاوه‌نی 43 ترلیۆن مه‌تری چوارگۆشه یه‌ده‌گی گازی سروشتین، واته 23% كۆی یه‌ده‌گی گازی سروشتی جیهان.
ئه‌گه‌ر عێراق‌و ئێرانیشی بچێته سه‌ر ئه‌و رێژه‌یه ئه‌وا ده‌بێته 76 ترلیۆن مه‌تر چوارگۆشه، واته 40% كۆی یه‌ده‌گی گازی سروشتی جیهان پێكده‌هێنن.
له‌نێو ئه‌م وڵاتانه‌دا، “قه‌ته‌ر” یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی گازی سروشتی جیهان، كه یه‌ده‌گی گازی سروشتی به‌ته‌نها 25 ترلیۆن مه‌تر چوارگۆشه‌یه كه ده‌كاته 13% كۆی یه‌ده‌گی گازی سروشتی جیهان‌و له‌دوای روسیا‌و ئێران به‌پله‌ی سێهه‌م دێت له‌جیهاندا.
سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه كه وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به به‌راورد به‌وڵاتانی عێراق‌و ئێران‌و زۆرێك له‌وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، له‌ڕووی كاته‌وه زۆر نییه نه‌وتیان تێدا دۆوراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی داڕشتنی پلان‌و پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدان‌و كه‌می ژماره‌ی دانیشتوان‌و په‌یوه‌ندی به‌هێزیانه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانیان، هه‌نگاوی گه‌وره‌یان ناوه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌نی ئابوریه‌كی به‌هێز، به‌سه‌رنجدان له‌وه‌ی كه به‌حرێن ساڵی 1932 نه‌وتی تێدا دۆزرایه‌وه، كوه‌یت بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1937 نه‌وتی تێدا دۆزرایه‌وه، سعودیه ساڵی 1938و به‌هۆی جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه كاره‌كانی دواكه‌وت بۆ ساڵی 1946و ئیمارات ساڵی 1962 له”ئه‌بوزه‌بی” بۆ یه‌كه‌مجار نه‌وت دۆزرایه‌وه پاشانیش له1969دا له‌دوبه‌ی‌و له‌وڵاتی “عه‌مان”یش ساڵی 1967.
ئه‌مڕۆ نه‌وت به‌یه‌كێك له شاده‌ماره‌كانی ئابووری جیهان داده‌نرێت، ئه‌مڕۆ جیهان رۆژانه پێویستی به 87 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌نداویش به‌هۆی نه‌وته‌وه، له‌لایه‌كه‌وه توانیویانه داهاتێكی باش بۆ خۆیان په‌یدابكه‌ن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌سیاسه‌تی جیهانیدا شوێن‌و پێگه‌یه‌كی گرنگیان له‌سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌و جیهانیشدا هه‌بێت.
سەرچاوە.. گۆڤاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی