“نه‌وت
نییه له‌دنیادا شان بدات له‌شانی نه‌وتی ته‌قته‌ق”.
ئه‌مه
وته‌ی یه‌كێك له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌رهێنانی نه‌وته له‌كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئێنێرجی
بۆ رۆژنامه‌ی “گاردیان”ی به‌ریتانی، كه ده‌رهێنانی نه‌وتی له‌بلۆكی ته‌قته‌ق
گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
“گاردیان”
له‌راپۆرتێكی مانگی ته‌مموزی رابردوویدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه نه‌وتی
كوردستان “زێڕی بی غه‌ل‌و غه‌شه”،
هه‌ر ئه‌م كوالێتییه به‌رزه‌شی وایكردووه ناكۆكی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا
زیاتر په‌ره‌بسێنێت.
گاردیان
له‌گێڕانه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا، باس له‌گردبوونه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندازیارێك ده‌كات
كه به‌دیار ئامێره زه‌به‌لاحه‌كانی هه‌ڵكشانی نه‌وته‌وه‌ن له‌گردۆڵكه‌یه‌كی گه‌رمی
ناوچه‌ی “ته‌ق ته‌ق”، كاتێك كه به‌گوژم نه‌وت به‌ره‌و سه‌ر زه‌وی دێت‌و
ده‌رده‌كه‌وێ، جۆ ستاین به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌رهێنانه‌كه له‌خۆشیدا هاواری لێهه‌ڵده‌سێ‌و
ده‌ڵێت “ئه‌مه شه‌مپانیای كوردستانه”.
“ته‌ق
ته‌ق” كه گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وت‌و گازی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆده‌گرێت،
كه‌تووه‌ته دوری 60 كم له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك له‌باكوره‌وه‌و 85 كم له‌هه‌ولێر‌و
120 كم له‌سلێمانیه‌وه دوره‌و باشترین جۆری نه‌وتی سوكی شیرینی تیا دۆزراوه‌ته‌وه
كه پله‌كه‌ی (51)API.
گاردیان
سه‌باره‌ت به‌خه‌سڵه‌ته‌كانی نه‌وتی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه
“زۆربه‌ی نه‌وتی كوردستان نه‌وتێكی سوك‌و كوالێتی به‌رزه‌و به‌ئاسانی ده‌رده‌هێنرێت‌و
تێچوونی ده‌رهێنانیشی به به‌راورد به‌زۆربه‌ی وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت كه‌متره”.
ئه‌مه
له‌كاتێكدایه كه به‌پێی ئه‌و تۆژینه‌وانه‌ی ده‌كرێن خه‌رجی ده‌رهێنانی به‌رمیله
نه‌وتێك له‌كوردستان ته‌نیا 25 سه‌نته.
به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی كۆمپانیای گۆڵف كیسكۆنی به‌ریتانی‌و سه‌رپه‌رشتیاری كێڵگه‌ی نه‌وتی شێخان
“نۆت كۆرێل” ئه‌و كێڵگه‌یه یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین كێڵگه نه‌وتیه‌كانی
كوردستان‌و مه‌زه‌نده ده‌كرێت 5 تا 10 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدابێت، رایگه‌یاندبوو
كه “دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌كوردستان ته‌نها 25 سه‌نتی تێده‌چێت،
ئه‌وه‌ش خه‌رجییه‌كی زۆر كه‌مه به‌راورد به‌ده‌رهێنانی نه‌وت له‌زۆرێك له‌وڵاتانی
جیهاندا، ئه‌مه‌ش هانده‌رێكی گرنگه كه كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی نه‌وت بیر له‌وه
ده‌كه‌نه‌وه روو له‌كوردستان بكه‌ن، جگه له‌گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وت‌و
سه‌قامگیریی بارودۆخی كوردستان”.
ئه‌و
وتی “پێده‌چێت ئه‌و سامانه شاراوه زۆر‌و زه‌به‌نده‌ی هه‌رێم ساڵ به‌ساڵ كۆمپانیای
زیاتر په‌لكێشی كوردستان بكات، هه‌رئه‌مه‌شه كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ناچار كردووه
ده‌ست له‌كێڵگه نه‌وتیه‌كانی باشوری عێراق هه‌ڵگرن‌و روبكه‌نه كوردستان‌و
كێبركێیان بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت بۆخۆیان
بپچڕن”.
ئه‌مه
له‌كاتێكدایه كه چاوتێبڕینی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت بۆ سامانی ژێر زه‌وی هه‌رێم
ته‌نها به‌نه‌وته‌كه‌یه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو ئێستا كێبڕكێیانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
به‌شێكی گازی ژێر زه‌وی هه‌رێمیش بۆ خۆیان بپچڕن.
یه‌ده‌گی
نه‌وت: عێراق 115 ملیار به‌رمیل‌و كوردستانیش 45 ملیار
به‌گوێره‌ی
ئه‌و روماڵانه‌ی كراون هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 45 ملیار به‌رمیل نه‌وته‌و 5%كۆی
یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانی له‌خۆگرتوه، كۆی عێراقیش خاوه‌نی 115 ملیار به‌رمیل یه‌ده‌گه
ده‌كاته 11% كۆی یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهان.
روماڵكردنی
یه‌ده‌گی نه‌وت له‌جیهاندا ده‌ریخستوه 60%ی نه‌وتی خاو ده‌كه‌وێته كه‌مه‌ری ده‌ریای
قه‌زوین‌و باكوری ئه‌فه‌ریقاو وڵاتانی كه‌نداو، له‌عێراق‌و هه‌رێمی كوردستانیش تا
2011، یه‌ده‌گی نه‌وت به 115 ملیار به‌رمیل نه‌وت خه‌مڵێنراوه. هه‌رچه‌نده به‌پێی
داتاكانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، یه‌ده‌گی نه‌وت له‌عێراقدا ئێستا گه‌یشتۆ‌ته
150 ملیار به‌رمیل نه‌وت« كه ده‌كاته 11% كۆی یه‌ده‌گی نه‌وته له‌هه‌موو
جیهاندا.
سه‌ڕه‌رای
ئه‌وه‌ش یه‌ده‌گی نه‌وت له‌عێراقدا به‌وردی‌و ته‌واوی رون‌و ئاشكرا‌و زانراو نییه،
به‌سه‌رنجدان له‌وه‌ی كه تا ساڵی 1980 یه‌ده‌گی زانراوی عێراق ته‌نها 34 ملیار به‌رمیل
بوو، به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه له‌ساڵی 1982 به‌رزبۆوه بۆ 59 ملیار‌و له‌ساڵی 1987
بوو به100 ملیار‌و له‌ساڵی 1996 بوو به112 ملیار‌و له‌ساڵی 2000دا بوو به112
ملیار‌و 500 ملیۆن به‌رمیل‌و له‌ساڵی 2009 بوو به115 ملیار به‌رمیل. ئه‌مه له‌كاتێكدایه
كه به‌پێی گۆڤاری ئیكۆنۆمیست یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراق به200 بۆ 220 ملیار به‌رمیل
ده‌خه‌ملێندرێت.
به‌پێی
ئه‌و گۆڤاره له‌كۆی 2000 بیر كه لێدراو‌ن 1700 بیریان نه‌وتی تیا دۆزراوه‌ته‌وه،
له‌كۆی ئه‌و یه‌ده‌گه‌ی نه‌وتی عێراقیش، 45 ملیار به‌رمیل نه‌وت ده‌كه‌وێته
كوردستانه‌وه، كه هێنده‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی به‌ریتانیایه له‌ده‌ریای باكور.
به‌پێی
ئه‌و روماڵانه‌ی كراون تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان 5%كۆی یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانی
له‌خۆگرتوه‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیش رایگه‌یاند كه
یه‌ده‌گی نه‌وت له‌هه‌رێم (هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك)، 45 ملیار به‌رمیله‌و دابه‌شی
52 بلۆك بون، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت یه‌ده‌گی نه‌وتی كوردستان له‌و ژماره‌یه
زیاتر بێت‌و نزیك بێته‌وه له60 ملیار به‌رمیل.
وه‌زیری
سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان “ئاشتی هه‌ورامی” له‌مانگی
ته‌موزی رابردودا رایگه‌یاند كه “پێشبینی ده‌كرێت له‌ساڵی 2015دا به‌رهه‌می
رۆژانه‌ی نه‌وتی كوردستان بگاته 1 ملیۆن به‌رمیل‌و له2019شدا ببێت به 2 ملیۆن
به‌رمیل نه‌وت”.
كوردستان
به‌م یه‌ده‌گه زۆره‌ی نه‌وته‌وه، كاراكته‌رێكی سه‌ره‌كی مه‌یدانی نه‌وت‌و گاز له‌ناوچه‌كه‌و
جیهانیشداو هێزێكه كه سه‌رمایه‌گوزاری به‌ره‌و لای خۆی راده‌كێشێت، ئێستا هه‌ولێر
به”پایته‌ختی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت”دا ناوده‌برێت.
سەرچاوە.. گۆڤاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی