گیانله ده‌ستدانی كرێكاران له شوێنی كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌و، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆش كرێكارێك له كاتی كاركردنیدا له ناحیه‌ی خورماڵی سه‌ر به قه‌زای هه‌ڵه‌بجه گیانی له‌ده‌ستدا.
كرێكارهكهش له دایكبووی ساڵی 1990 دانیشتووی ته‌وێڵه‌یه و سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ له كاتی كاركردنیدا، له بینای قوتابخانهیهكیدا له گوندی ئه‌حمه‌د ئاوا، له سه‌ر بانی بیناكه‌وه كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و، به‌پێی وته‌ی شایه‌تحاڵ و پزیشكه‌كان ، كرێكاره‌كه ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه، و ته‌رمه‌كه‌شی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری هه‌ڵه‌بجه كراوه.
ئاماری گیان له‌ده‌ستدانی كرێكاران له هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ساڵ 2013 دا گه‌یشته 107 كرێكار‌و رێكخراوه‌كانی كرێكاریش به‌رده‌وام له ناره‌زایی ده‌ربرین .
به پێی ئاماره‌كانی كرێكارانی بیناسازی ، له‌ماوه‌ی ساڵی 2013 دا 107 كرێكار له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم، و 23 كرێكاری دیكه‌ش له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ،له شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دواترینیان كرێكارێكی له دایك بووی ساڵی 1990 ی دانیشتوی ته‌وێڵه‌یه كه له كاتی كاركردنیدا له ناحیه‌ی خورماڵی سه‌ر به قه‌زای هه‌ڵه‌بجه گیانی له‌ده‌ستدا.
له داوین رۆژه‌كانی ساڵی 2013 وه‌ك ده‌ربرینی ناره‌زایی و خستنه‌رووی ئاماری قوربانیانی كرێكاران، رێكخراوی كرێكارانی بیناسازی له كوردستان له شاری سلێمانی گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا .
كرێكارانی بیناسازی له به‌یانامه‌یه‌كدا، داوایانكردوه، ده‌بێ له هه‌ر ناوهندو پرۆژه‌یه‌ك نوێنه‌ری كرێكاران چاو‌دێر بێ به‌سه‌ر كاردا ،هه‌وره‌ها داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه و بڕینه‌وه‌ی مووچه بۆ گشت قوربانیان ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ به‌رێكردنی ساڵی 2013 دا‌و خستنه‌رووی چه‌ندین ئامار و یاداشت و گردبوونه‌وه و ده‌ربرینی ناره‌زایی له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كرێكاری، به‌ڵام تا ئێستاش كرێكاران چیرۆكی مه‌ینه‌تی ژیانیان له‌گه‌ڵ شوێنی كار وگوزه‌رانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
هاوكات به‌شێك له كرێكاران ره‌خنه له سه‌ندیكاكانی كرێكاران ده‌گرن كه وه‌ك پێویست له خه‌می ژیانی كرێكاراندا نین .
به پێی ئاماری رێكخراوی كرێكارانی بیناسازی له كوردستان له ماوه‌ی ساڵی 2013 دا 107 كرێكار له هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌و ئاماره‌ش 56 كرێكار له سلێمانی و 28 كرێكار له هه‌ولێر و 19 كرێكار له دهۆك و 4 كرێكار له گه‌رمیان به رووداوی جیایجا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان كهوتنهخواره وو كوژران و كاره‌با گرتن بووه .
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاماره‌شدا كرێكارانی بیناسازی ، ئاماری گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارانی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدای خستۆته‌روو، كه 23 كرێكار بووه.