ئالان عه‌لی، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ری زانكۆی ئه‌مریكییه له‌به‌ڕێوه‌بردنی كاردا، هه‌روه‌ها خاوه‌نی بڕوانامه‌ی پێشكه‌وتووترین پڕۆگرامی بواری به‌ڕێوه‌بردنه له‌زانكۆی هارڤاردی ئه‌مریكی. له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا باس له‌بارودۆخی به‌ڕێوه‌بردنی كار ده‌كات له‌هه‌رێمی كوردستان‌و بۆچوونه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌پێویسته له‌شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ركه‌وتوودا هه‌بن.
* به‌ڕێوه‌بردنی كار چییه؟
– به‌ڕێوه‌بردنی كار یان رێكخراو بریتییه له‌و رێكخستنه‌ی بۆ هه‌وڵه‌كانی خه‌ڵك ده‌كرێت بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجێك یان مه‌رامێكی دیاریكراو، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانه‌وه چی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی بێت یان دارایی یان ته‌كنه‌لۆجی یان سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان بهچووستو چالاكی. به‌ڕێوه‌بردن پێویستی به‌پلاندانان، رێكخستن، دامه‌زراندن، سه‌ركردایه‌تی كردن یان ئاراسته‌كردن هه‌یه.
* ئیداره زانسته یان هونه‌ر؟ یاخود هه‌ردووكیانه؟
– ئیداره له‌لایه‌ك زانسته، چونكه شێواز‌و پڕۆسه‌ی جۆراوجۆری هه‌یه كه له‌ڕووی زانستییه‌وه فێری دهبینو ده‌یخوێنین، بۆ نموونه چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه یان به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان یان به‌كارهێنانی ته‌كنیك یان ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی دیاركراو. بۆیه ده‌توانین بڵێین زانسته. به‌ڵام به‌ڕێوه‌بردن پێویستی به به‌هره‌و داهێنانیش هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌به‌ڕێوه‌بردنی خه‌ڵكی‌و هاندانیانو به‌ستنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی دامه‌زراوه‌یه‌ك یان كۆمپانیایه‌ك به‌ئاره‌زووی كارمه‌نده‌كان یان به‌ستنه‌وه‌ی خواستی به‌كارهێنه‌رانه‌وه به به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیا‌و چه‌ندین ورده‌كاری تر، كه‌ده‌كرێت به‌هونه‌ر ناو ببرێت. بۆیه ده‌توانین بڵیێن به‌ڕێوه‌بردن له‌هه‌مانكاتدا زانستیشهو هونه‌ریشه.
* به‌پێی شاره‌زاییت، به‌ڕێوه‌بردنی كار له‌هه‌رێم به‌دروستی به‌ڕێوه ده‌چێت؟
– ئه‌وه‌ی تائێستا به‌رچاومان كه‌وتووه له‌به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه، به‌ڵام جوڵه‌یه‌كی زۆر هه‌یه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی شێوازی به‌ڕێوه‌بردن. پێش ئازادكردنی كوردستان‌و عیراق لهدیكتاتۆریهت، زۆربه‌ی كۆمپانیاكان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ڕێوه ده‌بران. ته‌نانه‌ت ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش دوای ئازادكردن هێشتا ركابه‌ریی وه‌ك پێویست له‌نێوان كۆمپانیاكان دروست نه‌بوو بوو. بوونی مۆنۆپۆڵ یان قۆرخكردنو به‌شدارینه‌كردنی كۆمپانیا بیانییه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی ئاسایش‌و ئارامی، ركابه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سنووردار كردبوو. بۆیه كۆمپانیاكانی كوردستانیش پێویستیان به‌شێوازی نوێی به‌ڕێوه‌بردن نه‌بوو. له‌ئێستادا سه‌رهه‌ڵدانی ركابه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌دیده‌كرێت‌و پێشبینیش ده‌كرێت كه‌ڕۆژ له‌دوای رۆژ ركابه‌ری به‌تینتر بێت. بۆیه ده‌بینین كۆمپانیاكان به‌ره‌و به‌كارهێنانی شێوازی نوێی به‌ڕێوه‌بردن ده‌چن. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی سروشتییه‌و له‌مه‌ودای دوور ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه‌ناتوانن خۆیان نوێ بكه‌نه‌وه‌و ركابه‌ری بكه‌ن، ئه‌وا ده‌كه‌ونه زیان‌و به‌ره‌و داخستن ده‌چن.
* چ په‌یوه‌ندییه‌ك ده‌بینیت له‌نێوان به‌ڕێوه‌بردنی كار‌و ئابووری وڵات‌دا؟
– ئابووری‌و به‌ڕێوه‌بردن له‌ڕووی شێوازه‌وه زۆر لهیهكدهچنو په‌یوندی پته‌ویشیان به‌یه‌كتره‌وه هه‌یه. وه‌ك چۆن كۆمپانیایه‌ك فرۆش‌و خه‌رجی هه‌یه به‌هه‌مان شێوه وڵاتانیش بهرههمو به‌كارهێنانی هه‌یه. گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری وڵات پێویستی به‌ستراتیژو رێكخستن‌و پلاندانان هه‌یه، وه‌ك چۆن به‌ڕێوه‌بردنی كار له‌كۆمپانیایه‌ك پێوستی به‌و پڕۆسانه هه‌یه. له‌لایه‌كی تره‌وه ئابووری‌و كارگێڕی زۆر كارلێكیان له‌نێواندا هه‌یه. بۆ نموونه كهئابووری وڵات به‌ره‌و خراپبوون ده‌ڕوات به‌گشتی قازانجی كۆمپانیاكانیش به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه دهڕۆنو ئه‌وه‌ش واده‌كات كه‌شێوازی بهڕێوبردنیش گۆڕانكاری به‌سه‌ردابێت. گۆڕینه‌وه‌ی نرخی دراو به به‌راورد به‌دراوه جیهانییه‌كان كاردانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر نرخی كاڵای كۆمپانیا‌و مانگانه‌ی كارمهندانو تێچوونی كه‌ره‌سته‌ی خاو، كه‌ئه‌مانه‌ش راسته‌وخۆ كاردانه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوبردنی كار لهكۆمپانیاكاندا.
* له‌وه‌ڵامی پێشووتدا باست له‌وه كرد كه‌شێوازی به‌ڕێوه‌بردن له‌كوردستان له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه، رێگرییه‌كانی به‌رده‌م پێشكه‌وتنی چین؟
– فاكته‌ری سه‌ره‌كی لاوازی ركابه‌رییه له‌نێوان كۆمپانیاكاندا، پێموایه كه‌لتووری كۆمه‌ڵگه‌ش رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینێت له‌شێوازی به‌ڕێوه‌بردندا، هه‌روه‌ها هۆشیاری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ. یاسای كاریش زۆر گرنگه بۆ پێشخستنی كار كه به‌داخه‌وه له‌وڵاتی خۆمان یاساكان وه‌ك پێویست نوێ نه‌كراونه‌ته‌وه. له‌وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا خه‌ڵكه‌كان خۆیان به به‌شێك له‌كۆمپانیا دهزاننو پێشیانوایه ئامانجی كۆمپانیا خزمه‌تكردنی خاوه‌ن كار‌و كارمهندانو بهكارهێنهرانو كۆمه‌ڵگه‌یه. به‌داخه‌وه زۆرێك لهخاون كاره‌كانی وڵاته‌كه‌مان له‌بری ئه‌وه‌ی خۆیان به به‌شێك له‌كاره‌كه‌یان بزانن، هه‌موو كاره‌كه به‌ناسنامه‌ی خۆیان دهزاننو پێیانوایه كۆمپانیا ده‌بێت سوودو قازانجی ته‌نیا بۆ خاوه‌ن كار كۆبكاته‌وه.
ئه‌مه‌ش واده‌كات تاكڕهوبن لهبڕیارهكانیانو گوێ به‌ڕاوبۆچوونی كه‌سانی شاره‌زا نه‌ده‌ن له‌بواره جیاوازه‌كاندا. له‌هه‌مانكاتدا بهناسنامهكردنی كار واده‌كات كهبڕیاركانیان له‌بری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژی‌و له‌پێناوی دروستكردنی به‌هابێت، زیاتر بڕیاره‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای رازیكردنی هه‌سته‌كانیان دهبێتو پێده‌چێت زۆرێك له‌و بڕیارانه‌ش له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆمپانیا یه‌ك نه‌گرێته‌وه. ئه‌مه‌ش په‌یوندی به‌ئاستی وشیاری تاكه‌كانی كۆمهڵگاوهیهو له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌م جۆره بیركردنه‌وانه له‌ئاینده‌دا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت‌و به‌ره‌و باش ده‌ڕوات.
* له‌كاری ئیداره‌دا مه‌ركه‌زییه‌ت گرنگتره یان لامه‌ركه‌زییه‌ت؟
– هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی‌و ئه‌و پیشه‌سازییه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنێت ركابه‌ری دهكاتو به‌پێی ئامانجه‌كانی پێویستی بهپڕۆسهو ستراتیژی جیاوازه. بۆ نمونه دامه‌زراوه‌كانی بواری ئاسایش یان سه‌ربازی پێویستیان بهمهركهزییهت هه‌یه. به‌ڵام كۆمپانیایه‌ك كهداهێنانو به‌هره‌مه‌ندی پێویستییه‌كی سه‌ره‌كی بێت بۆی، ئه‌وا ده‌بێت سهربهستیو لامه‌ركه‌زییه‌تی تێدابێت. پێویسته ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت كهمهركهزییهت له‌بڕیارداندا مانای تاكڕه‌وی نییه. ده‌كرێت خاوه‌ن بڕیار پشت به‌ڕاوبۆچوونی شارهزایانو زانیارییه‌كانی بهكارهێنهرانو زانیارییه داراییهكانو چه‌ندین جۆر زانیاری تری ناوهكیو ده‌ره‌كی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ببه‌ستێت. مه‌ركه‌زییه‌ت به‌و واتایه دێت كه‌زۆرینه‌ی بڕیاره‌كان له‌ئاستی باڵاوه دهدرێنو كه‌متر بواری پێداچوونه‌وه‌و دواخستنی بڕیار هه‌یه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ریه‌ك لهمهركهزییهتو لامه‌ركه‌زییه‌ت سوودو زیانی خۆیان هه‌یه‌و باشترین مۆدێل هاوسنگی كردنی نێوان هه‌ردووكیانه. به‌واتایه‌كی تر ناوچه‌كان سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بێت بۆ هه‌ندێك لهبڕیارهكانو له‌هه‌مانكاتدا مه‌ركه‌زی بن له‌په‌یڕه‌وكردنی دیدو ئهركو ستراتیژی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌دا.
* دابه‌شكردنی پسپۆڕیی تاچه‌نده گرنگه بۆ سه‌ركه‌وتنی كاری ئیداره؟
– به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كهكۆمپانیا یان دامه‌زراوه‌یه‌ك فراوان دهبێتو گه‌شه ده‌كات له‌هه‌مانكاتدا ركابه‌ریش به‌هێزتر ده‌بێت لهلایهكو بڕیاره‌كانیش ئاڵۆزتر ده‌بن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نرخی هه‌ڵه له‌بڕیارداندا له‌كۆمپانیایه‌كی بچووك زۆر هه‌رزانتره‌و به‌ئاسانتر چاك ده‌كرێته‌وه. به‌ڵام له‌كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كاندا هه‌ڵه‌كردن كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه. بڕیارێكی هه‌ڵه له‌دروستكردنی به‌نداوێك ره‌نگه ژیانی هه‌زاران له‌ناوبه‌رێت. بڕیارێكی هه‌ڵه‌ی كۆمپانیایه‌كی بواری نه‌وت كاره‌ساتێكی ژینگه‌ی لێكهوتهوه. بۆیه تادامهزراوهكان گه‌وره‌تربن، دابه‌شكردنی پسپۆڕیی گرنكتر ده‌بێت، چونكه ئاڵۆزی كێشه‌كان له‌توانای تاكه‌كه‌سی ده‌چێته ده‌ره‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پێویستی به‌چه‌ندین جۆر پسپۆڕیی ده‌بێت.
* متمانه چ رۆڵێكی هه‌یه له‌به‌ڕێوه‌بردنی كاردا؟
– متمانه زۆر گرنگه له‌هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كدا هه‌بێت. كاتێك كارمه‌ند هه‌ست ده‌كات متمانه‌ی پێكراوه‌و له‌ڕووی ده‌رونییه‌وه زۆر به‌سووده‌و بزوێنه‌رێكی باشه بۆ باشتركردنی ههوڵهكانیو ئاستی باشی كاره‌كانی. به‌ڵام متمانه بێ سیستم‌و كۆنترۆڵ هه‌ندێكجار كاره‌سات به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، به‌تایبه‌تی له‌دامه‌زراوه گه‌وره‌كاندا. بۆیه پێویسته سیستم‌و رێسا ناوه‌كییه‌كان روون‌و ئاشكربنو كاریان پێ بكرێت.
* ژینگه‌ی گونجاو چه‌ند گرنگه بۆ كاركردن؟
– پسپۆڕه‌كانی بواری كارگێڕی كاردهكهنو رۆژ له‌دوای رۆژ گرنگی زیاتر ده‌ده‌ن به‌ژینگه‌ی كار. لایه‌نی ده‌روونی كارمه‌ند زۆر گرنگه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كان. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ژینگه‌یه‌كی نه‌گونجاودا كارمه‌ند گوڕ‌و تینی بۆ كاره‌كان نامێنێت‌و ته‌نیا ئه‌وه‌نده كار ده‌كات كه لێپرسینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر نه‌كرێت. به‌ڵگه‌ی روون‌و ئاشكراش له‌سه‌ر ئه‌م راستییه ئه‌و ژینگه‌یه‌یه كه‌كۆمپانیای زه‌به‌لاحی گوگڵ بۆ كارمهنداكانی دابینكردووه كه‌ده‌كرێت بوترێت له‌هۆتێلێكی پێنج ئه‌ستێره باشتره‌و ده‌بینین ئه‌م كۆمپانیایه داهێنانو سه‌ركه‌وتنیان رۆژ له‌دوای رۆژ له‌به‌ره‌وپێشچووندایه.
* نموونه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت چۆن بێت؟
– پێموایه به‌و شێوازه‌ی به‌ڕێوه‌بردن ده‌وترێت سه‌ركه‌وتوو كه‌بتوانێت ده‌رئه‌نجامێكی باش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بهێنێته كایه‌وه. ره‌نگه هه‌ندێك پێیانوابێت ته‌نیا قازانج ده‌رئه‌نجامی باشه بۆ كۆمپانیا. راسته كۆمپانیا پێویستی به‌قازانجه ئه‌گینا ناتوانێت به‌رده‌وام بێت. به‌ڵام له‌پاڵ قازانجدا كۆمپانیا پێویسته به‌ها دروست بكات‌و قازانجی به‌شێك بێت له‌و به‌هایه‌ی كهدروستی ده‌كات. ئه‌گه‌رنا له‌مه‌ودای دووردا به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت. ره‌نگه پرنسیپی دروستكردنی به‌ها بۆ زۆربه‌مان نوێ بێت، بۆیه ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسانتر بڵیێن كهكۆمپانیا بۆئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رده‌وام بێت، پێویسته له‌پاڵ قازانج بۆ خاوه‌ن كار یان خاوه‌ن پشك پێویسته سوودو قازانج‌و خزمه‌ت بهكارمهندهكانو بهكارهێنهرهكانو دابینكهرهكانی كه‌ره‌سته بكات. له‌هه‌مانكاتدا پێویسته سوودو قازانج بهكۆمهڵگهش بگه‌یه‌نێت. سوود گه‌یاندن بهكۆمهڵگه له‌ڕێگه‌ی كاره‌وه خۆی له‌خۆیدا ته‌وه‌رێكی گرنگه ده‌كرێت به‌بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ باسی لێبكه‌ین. لێردا هه‌ر ئه‌ونده ده‌وترێت كه‌ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له‌كۆمه‌ڵگه دابڕاون به‌كارهێنه‌ره‌كانیان كه‌م دهكاتو راده‌ی به‌كارهێنانی بهكارهێنهرهكانیشیان كه‌م ده‌كات.
* كاری ئیداره له‌كوردستان چۆن ده‌بینیت؟
كوردستان له‌ئێستادا به‌ره‌و كرانه‌وه دهچێتو چه‌ندین كۆمپانیای جیهانی كاری تێدا دهكهنو ژماره‌یان له‌زیادبووندایه‌و له‌هه‌مانكاتدا ژماره‌ی كۆمپانیا كوردستانییه‌كانیش له‌زیادبووندایه. گه‌شه‌ی ئابووری چه‌ندین هه‌لی كاری به‌دوای خۆیدا هێناوهتهكایهوهو هه‌موو ئه‌مانه‌ش راده‌ی ركابه‌ری بازرگانیی توندتر دهكهنو كۆمپانیاكانیش به‌رده‌وامن له‌خۆ نوێكردنه‌وه‌و بره‌ودان بهپڕۆسهو شێوازه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن، به‌داخه‌وه گه‌نده‌ڵی رێگرێكی گه‌وره‌یه له‌به‌ره‌وپێشچوونی شێوازی كاردا، عیراق له‌نوێترین راپۆرتی جیهانی سه‌بارت به‌گه‌نده‌ڵی وه‌ك حهوتهمین گه‌نده‌ڵترین وڵات ناوی هاتووه له‌ڕیزبه‌ندی ١٧٧ وڵات، كه‌ئه‌مه جێگه‌ی داخ‌و شه‌رمه‌زارییه. به‌ڵام به‌دیده‌كرێت كه له‌چاو پاردا چوار ریزبه‌ندی هاتۆته پێشه‌وه‌و به‌و هیوایه‌ین كوردستان پێشه‌نگ بێت له له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵیدا.
له‌ئێستادا به‌دیده‌كرێت كه‌زۆرێك له‌كۆمپانیاكان به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكانیان به‌هه‌مان شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی باخچه‌ی پشته‌وه‌ی ماڵه‌كانیانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، دیدو ئهركو ستراتیژ‌و ئامانجی كۆمپانیا یان دامه‌زراوه‌كه‌یان نازانن. هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌سه‌ر بنه‌مای خێزانی‌و خزمایه‌تییه. راسته كه‌زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌كارێكی نوێ داده‌مه‌زرێنن هه‌وڵ ده‌دن پشت به‌كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیان ببه‌ستن له‌به‌ر بوونی متمانه‌و ئاسانی كاركردن‌و هاوكاری‌و ئه‌مه‌ش شتێكی سرووشتییه، به‌ڵام له‌دوای گهورهبوونو گه‌شه‌سه‌ندی كۆمپانیا به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌م رێچكه‌یه زیانی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت به‌كۆمپانیا. چونكه ناكرێت شاره‌زایی پـێویست له‌ناو خزم‌و كه‌س بدۆزرێته‌وه‌و دانانی كه‌سێكی ناشایسته‌ش جگه له‌زیانه راستهوخۆكانی دڵی كارمه‌نده شایستهكانیش له‌كاركردن سارد ده‌كاته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه «به‌ریه‌ك كه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی» ده‌هێنێته كایه‌وه. ره‌نگه «به‌ریه‌ك كه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی» ماناكه‌ی لای هه‌ندێكمان ئاشكرا نه‌بێت، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم روونكردنه‌وه‌یه‌كی كورتی بۆ بكه‌ین. كاتێك كه‌كه‌سێك خاوه‌ن بڕیار ده‌بێت له‌كۆمپانیایه‌ك ئیشێك ده‌دات به‌یه‌كێك له‌كۆمپانیاكانی تری خۆی ئیتر خۆی ده‌بێته كڕیار‌و فرۆشیار له‌هه‌مان كاتدا وه‌ك ئه‌وه‌یه یاری سێڕسكێن له‌گه‌ڵ خۆتدا بكه‌یت. له‌ئێستادا چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له‌كوردستان بوونه‌ته كۆمپانیای پشكدارو پشكه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی بۆرسه‌وه دهفرۆشێتو ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه‌و كۆمپانیاكان ناچار ده‌كات كه به‌شه‌فافییه‌ت كار بكهنو دوور بكه‌ونه‌وه لهگهندهڵیو به‌ریه‌ك كه‌وتنی بهرژهوندیو هه‌مان پڕۆسه‌ش خۆی له‌خۆیدا هێزێكی گه‌وره‌یه بۆ به‌ره‌و پێشچوونی شێوازه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن له‌كوردستاندا.
* مه‌به‌ستت له‌ستراتیژ چییه؟
– پێویسته كۆمپانیا رێڕه‌وێكی جیاوازی هه‌بێت له‌چۆنێتی دابین كردن‌و فرۆشتنی كاڵا یان خزمه‌تگوزارییه‌كان. بۆ نمونه كۆمپانیایه‌ك كاڵایه‌كی دیاریكراوی هه‌یه‌و ستراتیژی ئه‌وه‌یه كه‌زۆرترین قه‌باره بفرۆشێت به‌كه‌مترین نرخ. له‌هه‌مان پیشه‌سازی كۆمپانیایه‌كی تر ده‌توانێت ستراتیژی خۆی دابنێت بۆ فرۆشتنی هه‌مان كاڵا به‌باشترین جۆر‌و گرانترین نرخ. ره‌نگه كومپانیایه‌كی تر هه‌مان كار بكات، به‌ڵام ستراتیژی ئه‌وه‌بێت كه‌باشترین خزمه‌تگوزاری له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كه‌ی دابین بكات ئه‌مانه هه‌موو دكرێت به‌ها دروست بكهنو قازانج په‌یدا بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان ستراتیژێكی جیاوازیان هه‌یه.
* تاچه‌نده گرنگه كاری كۆمپانیاكان به‌یاسا رێكبخرێت؟
– چه‌ند لایه‌نێكی یاسایی زۆر گرنگ هه‌ن كه‌تائێستا له‌كوردستان وه‌ك پێویسته یاساكانی نۆژه‌ن نه‌كراونه‌ته‌وه. پێشنیار ده‌كه‌م كه‌په‌رله‌مانی كوردستان بهسوودورگرتن له‌ئه‌زموونه نێوده‌ڵه‌تییه‌كان كار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایانه بكات. بۆ نموونه یاسای بره‌ودان به‌ركابه‌ری بازرگانی. یاسایه‌كی له‌و جۆره پێویسته ورده‌كاری پێویستی تێدابێت كه رێگربێت له‌دروستبوونی مۆنۆپوڵیو قۆرخكردن. یاسای كار پێویسته نۆژه‌ن بكرێته‌وه‌و مافی كارمهندو خاونكار بپارێزێت‌و فرهكاری كه‌م بكاته‌وه له‌ڕێگه‌ی دانانی مهرجو سنووری پێویست مافی كارمه‌ند له‌دوای ته‌واوبوونی خزمه‌ت له‌كه‌رتی تایبه‌ت بپارێزێت. یاسای سێهه‌م كه كاردانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر كه‌رتی بهڕێوهبردنو پێویستی به‌نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه، یاسای موڵكایه‌تی فكرییه. پاراستنی ماف واده‌كات كه‌خه‌ڵكی خۆیان ماندوو بكه‌ن بۆ داهێنانو نوێخوازی به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر مافیان پارێزراو نه‌بێت، ئه‌وا خۆیان ماندوو ناكهنو داهێنانی نوێش كه‌م ده‌بێته‌وه. له‌دونیای ئه‌مڕۆ داهێنان له‌هه‌موو كاتێكی تر زیاتر پێویسته بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری‌و توانای ركابه‌ری بازرگانی له‌كه‌رتی تایبه‌تدا.
كوردستانی نوێ