نهوتو غاز، نه‌ك به‌ته‌نیا رۆڵیان لهههڵسوڕاندنی ره‌وڕه‌وه‌ی ئابووریی جیهاندا هه‌یه، به‌ڵكو رۆڵیان له‌یارییه سیاسییهكانو جهنگو ئاشتیشدا هه‌یه. به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌ردین قه‌ره‌بووی كه‌موكووڕییه‌كانی بازاڕ پڕده‌كاته‌وه، ئاماژه‌یه‌كیشه بۆئه‌وه‌ی كهڕۆڵێكی نوێ له‌جیهاندا دهگێڕێتو نه‌خشه‌ی هێڵی بۆرییه نه‌وته‌كانی جیهانیش ده‌گۆڕێت.
چاودێرانی ئابووری‌و پسپۆڕانی بواری نه‌وت بیروڕای جیاوازیان هه‌یه سه‌باره‌ت بهنهوتو غازی به‌ردین، كه له‌ئه‌مریكا دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌ندێكیان له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌مریكا لانیكه‌م تاسهد ساڵی تر توانای دابینكردنی نه‌وتی به‌شی به‌كارهێنانی ناوخۆی هه‌یه‌و لهبهكاربهرێكی نه‌وته‌وه ده‌بێته زه‌به‌لاحێكی ئابووری خاوه‌ن به‌رهه‌می نه‌وت، به‌ڵام هه‌ندێكی تر پێیانوایه ئه‌و نه‌وته به‌ردینه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، وا له‌ئه‌مریكا ناكات ده‌ستبه‌رداری ئه‌و نه‌وته بێت كه به‌شێوه‌ی ته‌قلیدی ده‌رده‌هێنرێت، جگه له‌وه‌ش به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌ردین تێچووی زیاتره، به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، نهوتو غازی به‌ردین چییه؟ بۆچی دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنانی بهشۆڕشێك داده‌نرێت له‌بواری وزهداو له‌توانایدا هه‌یه نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان بگۆڕێت؟ بۆچی له‌م كاته‌دا؟.
وزه به‌ره‌و كه‌میی ده‌ڕوات
پسپۆڕان ده‌ڵێن:»دوای 20 ساڵی تر وزه كهمدههێنێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه هه‌مووان به‌دوای سه‌رچاوه‌یه‌كی تری وزه‌دا بگه‌ڕێن، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به‌زۆریی وزه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به‌چۆنێتی دهرهێنانیشییهوه هه‌یه، چونكه تێچووی ده‌رهێنان نرخه‌كه‌ی دیاریده‌كات».
د. مه‌هران موشیخ مه‌هران توێژه‌ری ئه‌كادیمی له‌بواری نه‌وتدا ده‌ڵێ:»نهوتو غازی به‌ردین ملیۆنان ساڵه له‌سروشتدا ههنو له‌ڕووی پێكهاته‌شه‌وه لهغازو نه‌وته ناسراوه‌كه جیاواز نین، به‌رهه‌مهێنانیان له‌ساڵی 1930وه له‌ئه‌مریكا ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام ئه‌و غاز‌و نه‌وته‌ی له‌چینه به‌رده‌كانی (ئهردهواز)دان قورسه، سه‌ختی كاری ده‌رهێنانی ئه‌و نه‌وته وایكردووه وڵاتانی جیهان به‌گشتیی رووبكه‌نه ده‌رهێنانی نه‌وته ته‌قلیدییه‌كه، چونكه ده‌رهێنانی نهوتو غازی به‌ردین پێویستی به‌وه‌یه كه‌ئه‌و جۆره به‌رده بهاڕدرێ بۆئه‌وه‌ی ماده‌ی نهوتو غازی شلی لێده‌ربهێنرێت، ئه‌وه‌ش ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی به‌رزی ده‌وێ، پڕۆسه‌ی هاڕینی به‌رده‌كه‌ش به‌هۆی ئاوێكی زۆری پهستێنراوهوه روو ده‌دات، ئه‌و مادده كیمیاییانهش كه له‌ژێر زه‌ویدا ده‌مێننه‌وه ئاوی ژێر زهویو خاك پیس ده‌كه‌ن».
تێچوونی زۆر‌و پیسبوونی ژینگه
د.كامیل وه‌زنی پسپۆڕی ئابووریی لوبنانی رایگه‌یاند، سه‌رباری تێچوونی زۆری ده‌رهێنانی نه‌وتی به‌ردین، كێشه‌ی ژینگه‌ش له‌ئارادایه، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش هه‌ندێك وڵات ده‌رهێنانی ئه‌و جۆره نه‌وته‌ی قه‌ده‌غه‌كردووه، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش كه له‌ئه‌مریكا ئه‌و جۆره نه‌وته ده‌رده‌هێنن سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار كراوه، جگه له‌وه‌ش به‌هۆی ده‌رهێنانی نهوتو غاز له‌به‌ردی (ئهردهواز) بومه‌له‌رزه‌ی بچووك رووده‌دات.
ره‌نگه چین یه‌كێك بێت له‌و وڵاتانه‌ی یه‌ده‌كێكی زۆری هه‌بێت له‌و جۆره نه‌وته، به‌ڵام ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی نییه كه‌ئه‌مریكا هه‌یه‌تی، له‌ئه‌وروپاش وه‌ك د.وه‌زنی ده‌ڵێ:»به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ژینگه، ده‌رهێنانی نه‌وت به‌و شێوازه‌و به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه قه‌ده‌غه‌یه».
غاز كاڵایه‌كی هه‌رێمایه‌تییه
غاز زیاتر به‌كاڵایه‌كی هه‌رێمایه‌تی داده‌نرێت وه‌ك له‌وه‌ی كاڵایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بێت، هه‌میشه‌ش دابهشكردنو فرۆشتنی به‌وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ره‌واتره. روسیا له‌و وڵاته خاوه‌ن غازانهیه كهغازهكهی بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ری خۆیه‌تی له‌ئه‌وروپایه، ئه‌ڵمانیاش باشترین نموونه‌یه كه‌زۆرترین خواستی هه‌یه له‌سه‌ر غازی روسیا.
د. كامیل وه‌زنی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ:»روسیا توانیویه‌تی به‌هۆی غازهكهیهوه په‌ی به‌وڵاتانی ئه‌وروپا ببات، هه‌رچه‌نده ئه‌ڵمانیا چه‌ند جارێك هه‌وڵی داوه جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ غازی روسیا بدۆزێته‌وه».
پسپۆڕان له‌و باوه‌ڕه‌دان كهڕوسیا ده‌ستبه‌رداری هه‌ژموونی خۆی نابێت به‌سه‌ر ئه‌وروپاوه، به‌ڵام قسه‌و باسی ئه‌وه‌ش له‌ئارادایه، وڵاتانی سوریا‌و لوبنان‌و ئیسرائیل‌و قوبرس له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستیش ببنه هه‌نارده‌كاری غاز. ئێرانیش ئه‌گه‌ر گه‌مارۆی ئابووری له‌سه‌ر نه‌بوایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دووه‌م یان سێیه‌م گه‌وره‌ترین وڵاته له‌ڕووی یه‌ده‌كی غازه‌وه، ده‌یتوانی كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بێت، هاوكات پڕۆژه‌یه‌كی تر له‌ئارادابوو، كه به‌هێڵی نابۆكۆدا ناسراوه، بۆ گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی له‌عیراق‌و سوریا‌و وڵاتانی كه‌نداوه‌وه به‌ڕێگه‌ی توركیادا بگه‌یه‌نێته ئه‌وروپا، به‌ڵام ئه‌و پڕۆژه‌یه شكستی هێنا.
نابۆكۆ شكستی هێنا
د.وه‌زنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، شكستی پڕۆژه‌ی نابۆكۆ چه‌ند هۆكارێكی هه‌بوو، له‌وانه‌ش ئه‌مریكا رێگربوو له‌سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه‌دا، چونكه خوازیاره له‌داهاتوودا خۆی غاز هه‌نارده بكات بۆ ئه‌وروپاو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 20 ملیار دۆلاری خستۆته وه‌به‌رهێنانه‌وه، به‌ڵام وه‌ك پسپۆڕان باسی ده‌كه‌ن هۆكاری سه‌ره‌كی شكستی نابۆكۆ، ناكۆكی نێوان ئه‌و وڵاتانه بووه كهبۆری گواستنه‌وه‌ی غازه‌كه پێیاندا تیده‌په‌ڕێت.
سه‌رچاوه‌ی وزه له‌هه‌ر شوێنێك بێت، به‌هه‌ردوو جۆری نهوتو غازی به‌ردین‌و تهقلیدیشهوه، هه‌روه‌ها هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و وزه‌یه، ده‌توانێت نه‌خشه‌ی ئابووریی جیهان بگۆڕێت.
كوردستانی نوێ